پاش چاكبوونەوە لە كۆڤید 19 ئەم پشكنینانە پێویستن

پاش چاكبوونەوە لە كۆڤید 19 ئەم پشكنینانە پێویستن

لەسەر هەموو ئەوانەی كە تازە لە كۆڤید19 چاكبوونەتەوە زۆر پێویستە كە چەند پشكنینێكی پزیشكی ئەنجام بدەن، بە مەبەستی بەسەركردنەوەی ئەندام و كۆئەندامە گرنگەكانی لەش، چونكە ئەمە روونە كە لەوانەیە كۆڤید19 چەند ئاڵۆزییەكی درێژمەودا لە لەشدا پەیدا بكات، ئەم تێستانە بە پشكنینەكانی پاش چاكبوونەوە Post-recovery tests لە كۆڤید 19 ناوزەد دەكرێن و بریتین لە: پشكنینی دژەتەنەكانی IgG پاش یەك مانگ لە چاكبوونەوە، كە ئاستی بەرگریی لەشت پیشان دەدات، هاوكات لەگەڵ توانای بەخشینی پلازما، پشكنینی ئاستی شەكری خوێن، پێوانەی پەستانی خوێن، پشكنینی ئاستی كۆلیستیرۆڵی خوێن لەوكاتەی كە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا لەگەڵ مەیینی خوێن، پشكنینی گشتیی خوێن CBC بە مەبەستی دڵنیابوون لە ئاستی خانەكانی خوێن و خەپلەكانی خوێن Platelet، پشكنینی ئاستی ڤیتامین D لە خوێندا چونكە ئەم ڤیتامینە رۆڵی لە زوو چاكبوونەوە و بەهێزكردنی سستمی بەرگریی لەش هەیە،پشكنین بۆ دروستیی فرمانی دەمارەكان، سكانی سینگ Chest Scans بە مەبەستی دڵنیابوون لە تەندروستی و فرمانی سییەكان لەوكاتەی كە كۆڤید19 لەوانەیە كاریگەریی درێژخایەن لە سییەكاندا جێ بهێڵیت، هەروەها پشكنینی دڵ، بەتایبەتی سكرین و وێنەگرتنی MRI بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتیی دڵ.

Top