ئەمڕۆ لە سنووری ھەولێر چەند پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری دەكرێنەوە

ئەمڕۆ لە سنووری ھەولێر چەند پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری دەكرێنەوە

رۆژی شەممە رێككەوتی 19/6/2021 لە سنووری شاری ھەولێر چەند پرۆژەیەكی خزموەتگوزاری دەكرێنەوە و پرۆژەكانیش زیاتر لە گەڕەكە ھەژار نشینەكانن.
پێش نیوەڕۆی 19/6/2021 ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر لە سەردانێكی بۆ گوندی كەلكین لە کۆمەڵگەی شاوێس چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری دەکاتەوە لەو پرۆژانەدا شەقامە ناوخۆییەكان و ئاوەڕۆی لوولەیی گوندی کەلکین لە کۆمەڵگەی شاوێس دەست پێدەكات و دواتر دەست دەكرێت بە چاککردن و نۆژەنکردنەوەی ڕێگای سەرەکیی نێوان هەر دوو گوندی (نازماوە و میرزا ئەحمەد).
ھاوكات هەر بە ئامادەبوونی پارێزگاری ھەولێر پڕۆژەی شەقامی سەرەکی بۆ گوندی بێریات و هەردوو گوندی عەززە و هاوسێیان دەست پێدەكات، هاوکات شەقامی (ئیفرازات) کەرتی باغلومنارە لە گەڕەکی ژیان، پرۆژەی دروستکردنی قۆناغی یەکەم و دووەمی شەقامه‌كانی دەست پێدەكاتەوە.
ئامادەكردنی: گوڵان/ ساڵح عومەر

Top