رۆنالدۆ گۆڵكارى مێژوویی جامى یۆرۆی ئه‌وروپایه
رۆنالدۆ گۆڵكارى مێژوویی جامى یۆرۆی ئه‌وروپایه
له‌میانى به‌ریوه‌چوونى یارییه‌كانى جامى یۆرۆى ئه‌وروپا كه ئێستا هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌كان رۆژانه خه‌ریكى ئه‌نجامدانى یارییه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌گترى یاریزانان و تیپه‌كان هه‌وڵى ئه‌وه‌ده‌ده‌ن زۆرترین ئه‌نجامه‌كان و نازناو بۆخۆیان یه‌ك لاى بكه‌نه‌وه، كریستانۆ رۆنالدۆى پرتوگالی به تۆماركردنى دوو گۆڵ له دژى هه‌ڵبژارده‌ى مه‌جه‌ر توانى ببێته گۆڵكارى مێژژووی جامى هه‌ڵبژارده‌كانى ئه‌وروپا رۆژى شه‌ممه‌ش هه‌ڵبژارده‌ى پرتوگال كه رۆنالدۆ و هاوریًیه‌كانى سه‌رپه‌رشتى ده‌كه‌ن رووبه‌رووى ئه‌ڵمانیا ده‌بنه‌وه ئه‌گه‌ر له‌م چه‌ند یارییه‌ى ماوه رۆنالدۆ گۆڵ تۆماربكات زیاتر خۆى له ریكۆرده‌كان نزیك ده‌كاته‌وه، له مێژوویى یارییه‌كانى ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه چه‌ندین گۆڵكاری مێژوویی له‌گه‌ڵ هه‌لبژارده‌كانى ئه‌وروپا یارییان كردوه و به‌شێكیان ئێستاش به‌رده‌وامن له یارى كردن. هه‌ریه‌ك له یاریزانان پلاتنیى له فه‌ره‌نسا و رۆنالدۆ له پرتوگال كه زۆرترین یارى و كه‌مترین یارییان ئه‌نجامداوه و رۆنالدۆ گۆڵكارى خوله‌كه‌یه به 11 گۆڵ.
1-نونو گۆمێز له پورتوگال 14یارى 6گۆڵ.
2-زه‌لاتان ئیبراهیمۆڤیچ له سوید 13یارى 6گۆڵ.
3-تێر هێنری له فه‌ره‌نسا 11یارى 6گۆڵ.
4-واین رۆنى له ئینگلته‌را10یارى 6گۆڵ.
5-پاتریك كلویڤه‌رت له هۆله‌ندا 9یارى 6گۆڵ.
6-رۆد ڤان نیستلرۆی له هۆله‌ندا 8یارى 6گۆڵ.
7-ئه‌نتۆنى گریزمان له فه‌ره‌نسا 7یارى 6گۆڵ.
8-ئالان شیره‌ر له ئینگلته‌را 9 یارى 7گۆڵ.
9-كریستانۆ رۆنالدۆ21یارى 11گۆڵ.
10-میشیل پلاتى له فه‌ره‌نسا له 5 یارى 9گۆڵ.
كارزان كانه‌بی