31 ی مایس رۆژێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جگه‌ره‌كێشان
هه‌ر كه‌سێك جغاره‌خۆر بێت و هه‌رچه‌ندی زوو ته‌ركی بكات، ئه‌وا: هێشتا دره‌نگه!!! جغاره خۆره‌كان ده‌بێت ئه‌وه‌یان وه‌بیر بێت، كه؛ مادام جغاره ده‌خۆیت؛ ئه‌وا: مانای ئه‌وه‌یه كه به ده ساڵ ته‌مه‌نی خۆت دێیه به‌رێ و هه‌ر كه‌س جغاره بخوات، ئه‌وا: ده ساڵ له ته‌مه‌نی كه‌متر ده‌بێت به به‌راوورد به كه‌سێكی هاوته‌مه‌نی خۆی.
ئه‌گه‌ر جغاره‌ت ته‌رك كرد، ئه‌وا:
ا. له ئێستادا:
١. هه‌ر دوای بیست ده‌قیقه لێدنی دڵت ئاسایی ده‌بێته‌وه و نۆڕماڵ ده‌بێت.
٢. پاش دوازده سه‌عات، ئه‌وا: ڕێژه‌ی گازی یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆن ده‌ناو خوینێدا كه‌م ده‌بێته‌وه به‌وه‌ش توانای خوێن لۆ هه‌ڵگرتنی ئۆكسجین (هه‌وا) زیاد ده‌بێت و نۆڕماڵ ده‌بێته‌وه.
٣. پاش (٢ - ١٢) حه‌فته؛ ئیشی سووڕی خوێن و موولوله خوێنبه‌ره‌كان و سییه‌كان نۆڕماڵ و ئاسایی ده‌بێته‌وه.
٤. پاش (١ - ٩) مانگ، كه‌سه‌كه كۆخه و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی نامێنێت.
٥. دوای (٥ - ١٥) ساڵ كه‌سه‌كه ئه‌گه‌ری تووشبونی به شه‌پره‌لێدان و جه‌ڵته‌ی مێشك وه‌كو كه‌سێكی ئاسایی لێدێته‌وه.
٦. دوای (١٠) ساڵ ئه‌گه‌ری تووشبونی كه‌سه‌كه به (شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان) و مردن به شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان لۆ نیوه‌ی داده‌به‌زێت و لۆ نه‌خۆشی دڵ وه‌كو كه‌سێكی ئاسایی لێدێت.
٭ مه‌ترسییه‌كانی جگه‌ره‌كێشان:
ا. هه‌نووكه‌ییه‌كان:
١. شێرپه‌نجه: جغاره هۆكاره له تووشبون به بیست جۆری جودا له شێرپه‌نجه!
٢. نه‌خۆشی دڵ: جگه‌ره هۆكاره له تووشبون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی دڵ و په‌ككه‌وتنی دڵ.
٣. مێشك: جغاره هۆكاره لۆ تووشبون به شه‌پره لێدان.
٤. جغاره هۆكاره لۆ تووشبوون به ڕه‌شبوونی سییه‌كان و فشۆڵ بوونیان و هه‌وكردنی بۆڕی هه‌وا (ئیلتهاب قه‌سه‌بات).
٥. سێكس: جغاره ئاره‌زووی سێكس و منداڵبوون كه‌م ده‌كاته‌وه، وه هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری له‌بارچوونی منداڵ له ژنان زیاد ده‌كات.
٦. چاو: جغاره لۆی هه‌یه ببێته هۆی له ده‌ستدانی بینین، وه دوستبوونی ئاوی سپی له چاو.
٧. كه‌پوو، قورگ و گوێ: جغاره هه‌ستی بیستنت كه‌م ده‌كاته‌وه، وه كه‌ڕت ده‌كات.
ب. درێژخایه‌ن:
١. سووكه‌ری: جغاره ئه‌گه‌ری تووشبون به نه‌خۆشی سووكه‌ری زیاد ده‌كات.
٢. مێشك: جغاره ئه‌گه‌ری تووشبون به خه‌لفان و زهایمه‌ر زیاد ده‌كات، (٤٠٪)ی نه‌خۆشی زهایمه‌ر هۆكاره‌كه‌ی به هۆی جگه‌ره‌كێشانه.
٣. ژن: ئه‌و ئافره‌تانه‌ی جغاره‌خۆرن، ئه‌وا له سووڕی مانگانه ئازارییان زۆر ده‌بێت وسووڕی مانگانه‌یان ناڕێك ده‌بێت و به (١ - ٤) ساڵ زووتر ده‌چنه ته‌مه‌نی بێئومێدی (سن الیاس).
٤. ددان: جغاره ئه‌گه‌ری له ده‌ستدانی ددان زیاد ده‌كات.
٥. شاشبوونی ئێسقان: جغاره هۆكاره لۆ تووشبون به شاشبوونی ئێسقانه‌كان و دواتر شكانی ئێسك.
ج. كاردانه‌وه‌ی ژینگه‌یی:
١. جغاره و قوونكی جغاره چه‌نده‌ها مادده‌ی، وه‌كو: ئارسنیك، مس، نیكۆتین، فۆرم ئه‌ڵدیهاید....هتد لێده‌رده‌چێت و ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی له ژینگه‌ی ئاوی و به پیتی زه‌وی كشتوكاڵی ده‌بێت.
٢. شخارته: لۆ دروستكردنی سێ تریلیۆن ده‌نكه شخارته پێویسته نۆ ملیۆن دار ببڕێته‌وه، به‌و مانایه پێویستی به (٢٠٠٠٠٠) هێكتار زه‌وی ده‌بێت لۆ چاندنی دار.
٣. وه‌ره‌قه‌ی جغاره: لۆ دروستكردنی كاغه‌ز و وه‌ره‌قه‌ی سێ سه‌ت جغاره، واته: یه‌ك و نیو كارتۆن پێویستی به یه‌ك دار ده‌بێت.
٤. ساڵانه پاشماوه و خاشاكی جگه‌ره به دوو ملیۆن ته‌ن داده‌نرێت، ئه‌وجا لۆ تێچوونی به خۆت حسێبی بكه!!!
٭ كۆتایی: له ناو پزیشكان جگه‌ره كێشان یان جغاره خۆری مانا كێشانی دووكه‌ڵی ڕووه‌كی تووتن، لۆیه؛ دوو جۆر كه‌سی جغاره‌خۆرمان هه‌یه:
١. ده‌ستی یه‌كه‌م و ئه‌كتیڤ: ئه‌وه‌ی جغاره‌كه داده‌گیرسێنێت و قوومی لێده‌دێت.
٢. ده‌ستی دووه‌م و په‌سیڤ: ئه‌و كه‌سه‌ی له ته‌نیشت كه‌سی یه‌كه‌م دانیشتووه و جغاره‌خۆر نییه به‌ڵام دووكه‌ڵی جغاره‌كه‌ی لۆ ده‌چێت و جگه‌ره‌كێشانیش واتا كێشانی دووكه‌ڵی ڕووه‌كی تووتن.
لێره‌دا، ده‌رده‌كه‌وێت: نه‌كه‌ی ئه‌وه‌ت به دڵ دابێت، كه ه‌سێك جغاره بخوات ئیشی تۆ نییه!! به‌ڵكو ئه‌گه‌ر جغاره‌خۆر نه‌بیت، ئه‌وا؛ لۆی هه‌یه ئه‌و كه‌سه‌ی لای تۆ جغاره ده‌خوات هۆكر ده‌بێت له‌وه‌ی تۆش تووشی خراپییه‌كانی جگه‌ره كێشان بكات.
ڕۆژی (٣١/٠٥) ڕۆژی جیهانیی نه‌هێشتنی جگه‌ره‌كێشانه، لۆیه؛ به‌ژداری كردنت له گرنگیدان به‌و ڕۆژه جیهانییه ئه‌ركێكی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و مرۆییه...