ئاگادارییەک لە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە

ئاگادارییەک لە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە

ھاوڵاتیانی ئازیز ی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کەتاوەکو ئێستا ھیچ رێنمایەکی فەرمی بۆئەنجامدانی فەریزەی حەج لەلایەن ووڵاتی عەرەبستانی سعودیەوە بۆئەمساڵ ٢٠٢١ دەرنەکراوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە وێرای ئامادەیی و پەرۆشی بۆ پرۆسەکە بەردەوام لەگەڵ دەستەی باڵای حەجی عێراقی لەسەر ھێڵە بۆ زانینی دواین بریارەکان و دەستکردن بەڕێکارەکان بۆ حاجیانی ھەرێم
بەڕێزان ' ھەندێ جار لێرە لەوێ بەڕێگەی راگەیاندن و سۆشیال میدیا رێکلامی بەشێک لەکۆمپانیاکان دەبینرێ و پروپاگەندەی (حەجی بازرگانی) دەکەن و داوا لەھاوڵاتیان دەکرێ خۆیان ناونووس بکەن بۆئەومەبەستە، لێرەوە رادەگەێنین پرۆسەی فەریزەی حەج تەنھا لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیەوە دەبێت، ھەروەھا ئاگاداری ئەو کۆمپانیایانە دەکەینەوە کەبەم کارە نایاساییە ھەڵساون بەزووترین کات پروپاگەندەکانیان راگرن بەپێچەوانەوە رێکاری یاسایی و کارگێریان بەرامبەر دەگیرێتەبەر ، ھەروەھا بەھاوڵاتیانی بەڕێز رادەگەێنین کە بەھیچ جۆرێک پارەنەدەنە ھیچ کەسێک لەژێر ناوی حەجی بازرگانی ، بەپێچەوانەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بەرپرسیار نیە لەھەر ئەگەرێک کە رووبدات

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومرە
٣٠⁄٥⁄٢٠٢١

Top