یەكەم ترایڵەری فیلمی(eternals) بڵاوكرایەوە

یەكەم ترایڵەری فیلمی(eternals) بڵاوكرایەوە

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو یەكەم ترایلەری فیلمی(eternals) بڵاوكرایەوە .

ستۆدیۆكانی مارڤڵ بەشێك لە فیلمی(eternals) بڵاوكردەوە, لەم فیلمە سینەماییەدا ژمارەیەك ئەكتەری دیاری هۆڵیوود تێیدا بەشدارن, لەوانەش ئەستێرەی ئەمریكی (ئەنجلینا جولی) و ئەستێرەی دیاری مەكسیكی (سەلما حایك) .

هەروەها كیت هەرنگتۆن -جیما تشان- ڕیچارد مادن و چەند ئەكتەرێكی دیكە ڕۆڵی تێدا دەبینن, ئەم فیلمە كە خانمە دەرهێنەری چینی و براوەی خەڵاتی ئۆسكار(كڵۆوی جاو) كاری دەرهێنانی بۆ كردووە, بڕیارە لە مانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵ لە هۆڵی سینەماكان نمایش بكرێت .

Top