داهاتی شاری سلێمانی و خوێنی قاسم سولەیمانی

داهاتی شاری سلێمانی و خوێنی قاسم سولەیمانی

نەوزاد محەمەد

پاش ئەو راپۆرتانەی باسیان لە هەبوونی دەستی بە ناو دەزگای دژە تیرۆری یەکێتی کە لاهور جەنگی سەرپەرشتیان دەکات لە کوشتنی قاسم سولەیمانی دا.

هەر لەو کاتەوە بیرم لە تۆڵە کردنەوەی ئێران کردەوە، کە چۆن هەوڵی بۆ دەدات.

هەروەکو پیستمان لە سەر زاری چەند بەرپرسێکی ئێرانیش باس لە تۆڵە کردنەوە کرا.

بەڵام ئەم تۆڵە کردنەوەیە بە چ شێواز و بەرامبەر بە چی دەبێت؟.

وەکو هەموو لایەک دەزانێت دۆخی ئێستای ئێران لە روەی سیاسی و ئابورییەوە لەو پەری خرابی دایە.

فشاری سیاسی و ئابلوقەی ئابوری و داڕمانی بەهای تومەن چۆکی بە ئێران داداوە، ئەوە جگە لە بەرز بونەوەی نرخی کەل و پەل و بەرز بونەوەی رێژەی بێ کاری و بەرز بونەوەی دەنگی نارەزایی لە ناوخۆی ئێراندا.

بۆیە لەم دۆخە نالەبارەی ئێران دا، ئەگەر بە دوای تۆلە سەندنەوە بکەوێت، ئەوە داوای چی لە یەکێتی دەکات، یان داوای چی لە لاهور دەکات وەکو تومەتباری سەرەکی.

ئەوەش مان لە بیر نەچێتەوە کە یەکێتی هەر لە کۆنەوە وەکو هاوپەیمانێکی نزیکی ئێران و لەم دواییەش لاهور وەکو جێبەجێ کاری پلانەکانی ئێران، لەوانەیە ئێران بۆ تۆڵە سەندنەوە بیر لە بەکارهێنانی هێز یان کوشتن نەکاتەوە، کە لەوانەیە ببێتە هۆی لە دەستدانی هاوپەیمانێکی نزیکی.

بەڵکو ئەوەی بۆی گونجاوە ئێستا، داوای قەرەبۆ کردنەوەی مادی بکات، لە هەمان کاتیشدا پەیوەندیەکانیان بە ئاسایی دەمێننەوە.

ئەوەی ئەمڕۆ گوێمان لێ بوو کە یەکێتی دەڵێت ئێمە ناتوانین داهاتی سنوری سلێمانی رادەستی حکومەت بکەین، سەلماندنی ئەو راستیەیە کە ئێران داوای قەرەبۆی مادی کردووە.

گومانم لەوەدا نیە کە ژێر بە ژێرەوە ئێران و یەکێتی گەیشتونەتە لێک تێگەیشتنێک بو چارەسەری بابەتی هەبونی دەستی دژە تیرۆری یەکێتی لە کوشتنی قاسم سولەیمانی دا، لێک تێگەیشتنەگەش بە شێوەی قەرەبۆی مادی بووە.

گومانیشم لەوەدا نیە ئەو قەرەبۆ کردنەوەیە بە ملیارەها دۆلار دەبێت و ئێران فشاری تەواوی خستۆتە سەر یەکێتی و بە ئارەزوی خوی ژمارەکەی دیاری کردووە.

هەر ئەو بابەتەیە کە وای لە یەکێتی کردووە ئەمڕۆ ئەم پەیامە بگەیێنن کە ناتوانن داهات ڕادەستی حکومەت بکەن، لەبەر ئەوەی ئەو داهاتە لەمەودا بۆ قەرەبۆی خوێنی قاسم سولەیمانی تەرخان دەکرێت و ڕادەستی ئێران دەکرێت.

لەوانەشە بۆ چەند ساڵێک ئەو داهاتە بۆ ئێران بێت و هەرێمی کوردستان سوودی لێ نەبینیت.

Top