خێزانێكی 3 كەسی لە ئاوی گەلی عەلی بەگ خنكان

خێزانێكی 3 كەسی  لە ئاوی گەلی عەلی بەگ خنكان

پاشنیوەڕۆی شەممە، سێیەم رۆژی جەزنی رەمەزان لە رێكەوتی 15/5/2021 سێ کەس كە ئەندامی یەك خێزانن لە رووباری گەلی عەلی بەگ خنکان.
بەپێی زانیارییەكانی بەرگری شارستانی سۆران رووداوەكە بەمشێوەییە بووە، کە منداڵی گەشتیارێک کەوتووەتە ناو رووباری گەلی عەلی بەگ و دایک و باوکی منداڵەکە هەوڵی رزگارکردنیانداوە، بەڵام بەداخەوە ئەوانیش کەوتوونەتە ناو رووبارەکە و لە ئەنجامدا هەرسێکیان خنکاون. تەرمی یەکێک لەئەندامی خێزانەکە لەلایان غەواسەكانی بەرگری شارستانی سۆران دۆزراوەتەوە و گەڕان بەدوای ئەوانی دیکەش بەردەوامە. هەرچەندە بۆ ئاگاداری هاوڵاتیان و گەشتیاران ئەو شوێنەی رووداوەکەی لێ روویداوە ئەوە تابلۆی هۆشیارکردنەوەی تێدا هەڵواسراوە کە مەلەکردن لە شوێنەکە مەترسیدارە، بەڵام زۆرجار هەر وەك ئەو رووداوە خەڵك و گەشتیاران لەبەر پابەندنەبوون بە رێنمایی و هۆشیاری ئاگاداركردنەوەكان رۆووداوی دڵتەزێنی لێدەكەوێتەوە
ئامادەكردن: گوڵان/ ساڵح عومەر
Top