سیاسه‌تمه‌داران باس له‌پرسی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی ده‌كه‌ن
مه‌حموود محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، دامه‌زراندنی پرسی ده‌وڵه‌تی سه‌ره‌بخۆی كوردستان شتێكی پرسێكی نوێ نییه به‌ڵام رۆژ به رۆژ گرنگییه‌كانی زیاتر ده‌بوون، شاره‌وا نییه كه كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی یه‌كێك بوون له‌كێشه نه‌ته‌وه‌كانی ناو دنیای سیاسه‌ت و پرۆسه‌ی سیاسیی بوون، به تایبه‌تیش ئه‌و وڵاتانه‌ی فره نه‌ته‌وه‌بوون زۆر روویداوه، پاش هه‌ره‌سهێنانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و كۆتایی هاتنی دوو جه‌مسه‌ری دنیا تۆزێك كرایه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: كاتێكیش باس له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ین ئایا ئێستا كاتی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی هاتووه یان نا، سه‌ره‌تا ده‌بێ ئه‌وه بخه‌ینه‌روو كه كاتێك باس له‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌كه‌ین نابێ وا لێكبدرێته‌وه كه باس له‌شكاندنی پیرۆزییه‌ك یان شتێكی سه‌یرو سه‌مه‌ره ده‌كه‌ین، ده‌بێ ئه‌م راستییه مێژووییه باس بكرێ كوردستان به‌زۆر به‌وڵاتێك لێكندراوه كه پێشتر په‌یوه‌ندی به‌و وڵاته‌وه نه‌بووه، عێراق به هه‌ڵه دروست كراوه كه‌پرێتی له‌كێشه و ئاریشه و ئه‌سته‌میشه به‌چه‌ندین ساڵ بێته چاره‌سه‌ركردن.
زیاتر گوتی، ساتێكیش باس له‌پرسی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كه‌ین ده‌بێ باس له‌و فاكته‌رانه بكه‌ین كه هێز به‌نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌ده‌ن كه هێز ده‌دا بۆ به‌ده‌وڵه‌تی بوون، یه‌كێ له‌فاكته‌ره گرنگه‌كان بریتیه له فاكته‌ری جوگرافی، هه‌روه‌ها فاكته‌ری ژماره‌ی دانیشتووان و فاكته‌ری سه‌رچاوه‌ی سامانی سروشتی و ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی به‌باشی كۆنترۆڵی سه‌رچاوه‌ی سروشتییه‌كانی خۆی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ خۆ راگری بكا و سه‌رنجی وڵاتانی تریش رابگیرێ بۆ خۆ پته‌وكردن و پشتیوانی كردن، هه‌روه‌ها به‌شێكیش بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر له‌حاڵه‌تی نه‌هامه‌تی بتوانی خۆی پێ رابگیری و سوودی لێوه‌ربگری.
گوتیشی، ئه‌مانه و چه‌ند فاكته‌رێكی تر هۆكاری گرنگ بۆ ئه‌وه‌ی هێز به‌هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌ده‌ن هه‌نگاو به‌ئاراسته‌ی به‌ده‌وڵه‌تی بوون ده‌نێنن، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر فاكته‌ره‌كان ئاماده نه‌كرابن و شێوازی چۆنیه‌تی به‌ده‌وڵه‌ت بوونمان ئاماده نه‌كردووه ده‌بێ ئاماده‌ی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاو بنێین به‌ئاراسته‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان.
دواتر مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌به‌شداری كردنێكدا له‌باره‌ی پرسی ده‌وڵه‌تی كوردی گوتی، پرسی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان مه‌سه‌له‌یه‌كه له‌سه‌ده‌ی 18 و 19 ی رابردوومه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگ بوو تا ساڵانه‌ی 30ـه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه سه‌ربه‌خۆیی بوونه به‌ره‌و ئاوابوون چوو و له‌ژێر كاریگه‌ریی گۆرِانكارییه‌كانی دنیا پرسی ئۆتۆنۆمی بوو به‌به‌شێك له‌به‌رنامه‌و ستراتیجیه‌تی حزبه سیاسییه‌كانی كوردستان، ده‌شتوانم بڵێم له‌راپه‌رینی كۆتایی سه‌ده‌ی رابردوو نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌عێراق وه‌كو پێویست باسی لێوه نه‌كراوه، ناوه ناوه‌ش له‌سه‌ركرده‌كانی كورد له‌تووركیا باس له‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌كرێ ده‌شتوانم بڵێم له‌وێش ساتێك باس له‌و پرسه ده‌كه‌ن ده‌توانم بڵێم گفتوگۆ له‌سه‌ر ئۆتۆنۆمیش ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌دنیا نموونه‌ی جۆراوجۆر هه‌یه له‌باره‌ی پرس و خه‌بات و هر شكست و سه‌ركه‌وتنیش له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی وڵاتان هه‌یه، من له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره بیركرده‌نه‌وه‌یه‌دا نیم كه له‌ژێر كاریگه‌ریی ستالین ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر زمانێكی یه‌كگرتوو و ژێرخانێكی ئابووری و سه‌رمایه‌داریت نه‌بێ ناتوانی ده‌وڵه‌ت دروست بكه‌ین، به‌دنیا كۆمه‌ڵێك وڵات هه‌یه ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێیدا نه‌بووه به‌ڵام بۆنه‌ته ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ.
راشیگه‌یاند، كورد له‌دنیا به‌دبه‌خترین نه‌ته‌وه‌یه، فه‌له‌ستین 76 وڵاتی دنیا و 20 وڵاتانی عه‌ره‌بی پشتیوانی ده‌كه‌ن و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش لاری نییه كه‌چی نه‌بۆته خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، بۆیه نمونه‌ی جیاواز هه‌یه له‌باره‌ی به‌ده‌وڵه‌ت بوونی وڵاتان، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێ له‌سه‌ر پرسی ده‌وڵه‌تی كوردی ووردبینه‌وه به‌وه‌ی ئایا ئێمه له‌یوتۆپی داین یان شتێكی واقعییه، شه‌پۆلی دیموكراسی له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رِاست له‌ته‌قینه‌وه‌دایه.
گوتیشی، گۆرِانكارییه‌كان سووریا زۆر گرنگه و ئه‌و گۆرِانكارییانه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه دایه و به‌ربه‌سته به‌رده‌م پرسی به‌ده‌وڵه‌تی بوونی كورد لاده‌چێ، هه‌ر گۆراِنكارییه‌ك بێته پێشه‌وه ئێمه‌ش ده‌توانین سوودی لێ وه‌ربگرین و یه‌ك گۆراِنكارییمان به‌سه، بۆیه پێشم وایه له‌ماوه‌ی 5 تا 10 ساڵی داهاتوو ده‌وڵه‌تی كوردی دێته دامه‌زراندن.
هه‌روه‌ها شاهۆ سه‌عید په‌رله‌مانتاری پێشووی كوردستان له‌و سیمناره‌دا گوتی، ده‌بێ له‌برِی ترساندن باس كردنی ده‌وڵه‌تی كوردستان بۆ ئازادكردن بێ نه‌ك، ئێمه ئێسته له‌به‌رده‌م هێزێكداین برِوای به‌فره‌یی نییه و تۆ وه‌ك ئه‌وه‌ی تر قبووڵ نییه، كاتێك ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ گوزارشت له‌ئازادی نه‌كا ئه‌وه پێش مه‌رجی ناوخۆیی بۆ ئاماده نه‌كردووه.
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا، ئه‌گه‌ر هه‌ر تاكێك له‌كوردستان ئه‌و باوه‌رِی لای دروست نه‌بێ كه كوردستانی سه‌ربه‌خۆ ئه‌و پانتایه ئازادییه‌ی بۆ دابین ناكا، واته یه‌كێك له‌پێش مه‌رجه‌كانی بۆ ئاماده نه‌كراوه، ده‌بێ ئه‌و دامه‌زراوانه دابمه‌زرێنن كه دامه‌زراوه‌ی نیشتمانی بن و له‌دامه‌زراوه‌ی حزبی یان ئینتیمایان بۆ گرووپ و لایه‌نی سیاسیی هه‌یه ده‌بێ دامه‌زراوه‌یه‌ك بن كه ئینتیمای نیشتمانی هه‌یه.
له‌هه‌مان به‌شداربووندا رێبوارسیوه‌یلی وه‌ك مامۆستایه‌كی زانكۆ گوتی، له‌برِی ئه‌وه‌ی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی بخه‌ینه پرۆژه‌كانمانه‌وه ده‌بێ قسه له‌سه‌ر پیشه‌سازی دروست بوونی ده‌وڵه‌ت بكه‌ین.
سیوه‌یلی باس له‌كۆمه‌ڵێك چه‌مك و پرسی تری كرد كه پێویسته بۆ ئاماده‌سازی به‌مه‌به‌ستی دروست بوونی ده‌وڵه‌تی كوردی بهاوێژین نه‌ك راگه‌یاندنی.
ئه‌م زانیاریانه له‌میانی سینمارێكی كۆڤاری گۆڵان و به‌شی فه‌لسه‌فه له‌كۆلیژی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی سه‌لاحه‌دین هات كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرِۆ به‌رێوه‌چوو به ناو نیشانی پرسی ده‌وڵه‌تی كوردی له‌نێوان یوتۆپیا و مێژوودا رێكخست بوو.