ناوچەیەکى پیشەسازى لە شارۆچکەى قەڵادزێ دروست دەکرێت

ناوچەیەکى پیشەسازى لە شارۆچکەى قەڵادزێ دروست دەکرێت
شارەوانى قەڵادزێ دەڵێت ناوچەیەکى پێشکەوتووى پیشەسازى لە شارۆچکەکەیان دروست دەکرێت و ژمارەیەک زەوییش لە پیشەوەران وەرگیراوەتەوە کە لە کاتى دیاریکراودا پڕۆژەى پیشەسازییان لەسەر دروست نەکردووە.

شارەوانى قەڵادزَى، ئاوارە عەلى، بە ئاژانسى هەواڵى پەیامنێرى راگەیاند: \"بودجەى ئەو ناوچە پیشەسازییە، حکوومەتى هەرێم دابینى دەکات و ئێمەیش نەخشەى دروستکردنەکەیمان ئامادە کردووە و زەوییشمان بۆ تەرخان کردووە.\""

بە گوتەی ئاوارە عەلى، ناوچەکە لە سێ زۆنى سەرەکى پێکدێت، دانانى کارگەى گەورە، کارگەى خۆراو و بوارەکانى تر، شوێنى پیشەسازیى جۆراوجۆر بۆ پیشەوەران بەو مەرجە دەدرێت، کە کارى سەرەکییان پیشەوەریى بێت و بەڵگەى کارەکەیان هەبێت.

شارەوانى قەڵادزَى ئاماژەیشی دا، لە ماوەى رابردوودا چەند پارەچە زەوییەکیان بۆ چەند وەبەرهێنى پیشەسازى دابین کرد بۆ ئەوەى پڕۆژەى پیشەسازى لەسەر دروست بکەن، بەڵام بە هۆى ئەوەى لە کاتى دیاریکراودا ئەو پڕۆەژەیەیان دەست پێنەکرد، زەوییەکانیان لێسەندوونەتەوە. وەک ئەو گوتی هەوڵ دەدەن بۆ کار و بوارى تر سودیان لێ ببینن."
Top