مەحموود عوسمان، پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینە لە عێراقدا بە ئەستەم دەزانێت

مەحموود عوسمان، پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینە لە عێراقدا بە ئەستەم دەزانێت
نوێنەرێکی کورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت باشتر وابوو لە سەرەتاوە حکوومەتێکی زۆرینە لە عێراقدا پێک بهاتایە و ئەوانەی دەمانەوە ببونایە بە ئۆپۆزیسیۆن. بڕوایشی وایە بە هۆی کێشەی زۆر و دژایەتیکردنی یەکتری لە ئێستادا ناتوانرێت حکوومەتێکی زۆرینە لە عێراقدا پێک بهێنرێت.
ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی هاوپەیمانیی کوردستانی، مەحموود عوسمان، بۆ ئاژانس و ڕادیۆی پەیامنێر گوتی: \"لە ئێستادا ناتوانرێت حکوومەتی زۆرینە پێک بهێنرێت، بەڵکە دەبوایە لە سەرەتاوە ئەوە بکرایە، بەڵام بە هۆی ئەوەی ئێستا کێشەکان و دژایەتیی یەکتر زۆر بووە، بەو هۆیەوە هیچ کەسێک ناتوانێت حکوومەتێکی زۆرینە دروست بکات\"".



مەحموود عوسمان لەسەر ئەو باوەڕەیە کە ئەگەر بێت و لایەنێک حکوومەتی زۆرینە پێک بهێنێت ئەوانەی دیکە دەبنە دژی و ئەوکاتیش دەبێتە دوو حکوومەتی."
Top