سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له راوێژکاری جێگری سه‌رۆکی ئه‌مریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كرد
له دانیشتنێکدا که فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌بوو، راوێژکاری جێگری سه‌رۆکی ئه‌مریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی سڵاوی هه‌ر یه‌ک له سه‌رۆک ئۆباما و جۆزێڤ بایدنی جێگری سه‌رۆکی ئه‌مریکای به سه‌رۆک بارزانی گه‌یاند و پاشان هه‌ر دوولا دوایین بارودۆخی سیاسی عیراق و ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی که دووچاری بۆته‌وه و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که ئارادان بۆ ئه‌نجامدانی چاکسازی سیاسی و راستکردنه‌وه‌ی رێره‌وی پرۆسه‌ی سیاسی و حوکمڕانی له عیراق باسیان لێوه‌کرا.
راوێژکاری جێگری سه‌رۆکی ئه‌مریکا ئه‌نجامی و تووێژه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا خسته‌ڕوو که تایبه‌ت بوون به دیدی هاوپه‌یمانی نیشتمانی سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی چاکسازی .
له به‌رامبه‌ردا ، سه‌رۆک بارزانی ته‌ئکیدی له سه‌ر ئه‌نجامدانی چاکسازییه‌کی راسته‌قینه کرده‌وه به مه‌به‌ستی پێشخستنی بارودۆخی سیاسی له عیراق و بوونی زه‌مانه‌تی یاسایی له ئه‌نجامدانی ئه‌و چاکسازییه و سه‌قفێکی کاتیش دابنرێ بۆیان تا ئه‌و لایه‌نانه ئاماژه‌یه‌کی ئیجابی بده‌نه گه‌لی عیراق سه‌باره‌ت به‌و پرۆسه‌یه .
سه‌باره‌ت به دیدار و کۆبوونه‌وه ئاینده‌کانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی نیشتمانی و دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانی هاوپه‌یمانی کوردستانی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نیشتمانیدا ، سه‌رۆک بارزانی ته‌ئکیدی له‌وه‌کرده‌وه که هیچ کاتێک ئه‌و جۆره دیدار‌و کۆبوونه‌وانه‌ی ره‌ت نه‌کردۆته‌وه.
باسکردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی هه‌ناردنه‌وه‌ی نه‌وت و غاز و گرێبه‌سته‌کان و لیژنه ئه‌منیه‌کانی هاوبه‌شی ناوچه‌دابڕێندراوه‌کان و نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی له‌و لیژنانه و دوا پێشهاته‌کانی ره‌وشی سوریا ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دانیشتنه‌که بوون و له‌م رووه‌وه‌ش هه‌ر دوولا زۆر به وردی بیروڕای خۆیان سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌ڵانه ئاڵۆگوڕکرد.
ئه‌مه‌و له کۆتایی دانیشتنه‌که‌دا سه‌رۆک بارزانی داوای له راوێژکاری جێگری سه‌رۆکی ئه‌مریکای کرد که سڵاوی بگه‌یه‌نێته هه‌ر یه‌ک له سه‌رۆک ئۆباما و جۆزێڤ بایدنی جێگری.