هەرێم و بەغدا لەبارەی پرسی ئاوارەكانەوە هەڵوێستیان یەک دەخەن

هەرێم و بەغدا لەبارەی پرسی ئاوارەكانەوە هەڵوێستیان یەک دەخەن
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند كە لەگەڵ حكوومەتی بەغدادا لە هەوڵدان بۆ ئەوەی میكانیزمێكی هاوبەش، تایبەت بە پرسی ئاوارەكان دابڕیژن و كاری پێبكەن.
بەڕێوەبەری گشتیی كۆچ و كۆچبەران لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، شاكر یاسین، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: \"سەبارەت بە هێنانەوەی ئاوارەكانی هەرێم و عێراق لە وڵاتان بە تایبەت ئەو ئاوارانەی كە ساڵانی پێشوو بە هۆی ناسەقامگیریی باری ئاساییشەوە ئاوارە بوون، حكوومەتی بەغدا پێی باشە بە زۆرەملێ و ئێمەیش وامان پێباشە كە ئارەزوومەندانە بێت، بۆیە ئەو دوو بۆچوونە كاری كردووەتەسەر ئەو بابەتە.\""

شاكر یاسین، گوتیشی: \""بۆ چارەكردنی ئەو گرفتەیش بەڕێوەبەرایەتیی كۆچ و كۆچبەرانی بەغدا سەردانی ئێمەیان كرد، بە یەكەوە لەسەر ئەوە قسەمان كرد كە سەردانی ئێران بكەین و بەرنامەیەك بۆ گەڕانەوەی ئەو ئاوارانەی هەرێم و عێراق دابنێین كە پێشوتر ئاوارەی ئەو وڵاتە بوون و هەردوو لامان لەسەر میكانیزمێكی هاوبەش رێك بكەوین.\""

رایشیگەیاند كە ئەو ئاوارانەیشی كە لە وڵاتانەوە هاتوونە هەرێم بە هۆی ئاڵۆزیی باری سیاسی و ئەمنیی وڵاتەكەیانەوە ناتوانرێت بە زۆرەملێ بگەڕێندرێنەوە، بەڵام ئەوانەی وڵات و شوێنیان ئارام بووەتەوە، ئەوا ئەوانیش بڕیار دەدرێتە دەستی خۆیان. \""ئەگەریش رەزامەندیی وڵاتی سێیەم هەبێت، ئەوا ئێمە دەیاننێرینە ئەوێ‌ و لاریمان نییە.\""

بەڕێوەبەری گشتیی كۆچ و كۆچبەرانی هەرێم هاوكات ئاماژەی دا \""هەر ئاوارەیەكی هەرێم لە ئێرانەوە بگەڕێتەوە هەرێم، ئەوا لەروی كرێی گەڕانەوە و دابینكردنی شوێنی نیشتەجێبوون و خوێندن و فۆڕمی خۆراك و بە بابەتەكانی تر هاوكاری دەكرێت.\"""
Top