سەركردەیەكی لیستی مالیكی: بۆ رێگرتن لە دەوڵەتی کوردی دەبێ عەرەبی سوننەو شیعە یەكبگرن

سەركردەیەكی لیستی مالیكی: بۆ رێگرتن لە دەوڵەتی کوردی دەبێ عەرەبی سوننەو شیعە یەكبگرن
سەركردەیەكی دەوڵەتی یاسا، عێراقیە بە هەڵخەڵەتاو دەزانێ و دەڵێ كورد بۆ بەرژەوەنی خۆی دەیقۆزێتەوە ئەویش هەنگاونانە بۆ سەربەخۆیی کوردستان. گوتەبێژی هاوپەیمانی کوردستانی رەتی دەكاتەوە دەڵێ دروستنەبوونی دیكتاتۆریەتێكی دیكە لە عێراق كۆیكردوینەتەوە.

موئەیەد تەیب، گوتەبێژی فراکسیۆنی هاوپەیمانی كوردستانی لە لێدوانێكدا بە(رووداو)ی راگەیاند \"هەموو لایەنەكان كە پێشتر كۆكبوون لەسەر لێپرسینەوە لە مالیكی، هەمان هەڵوێستیان هەیە لە ئێستادا\"".

موئەیەد تەیب گوتیشی \""ناكرێ مەسەلەی لێپرسینەوە و لێسەندنەوەی متمانە تەنها پەیوەست بكرێ بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ئەیاد عەلاوی، چونكە ئەوە خواستی زۆرینەی چین و توێژەكانی عێراقە و كەس نایەوێ رێچكەی پرۆسەی سیاسی عێراق لە دیموكراتیەوە بەرەو دیكتاتۆری بڕوات\"".

ئەم لێدوانەی گوتەبێژی هاوپەیمانی كوردستانی لە ئەنجامی ئەو هەڤپەیڤینە بوو كە رۆژنامەی شەرق ئەوسەت سازی كردبوو لەگەڵ عیزەت شابەندەر، ئەندامی باڵای فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا كە نوری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، سەرۆكایەتی دەكات.

شابەندەر رایگەیاندبوو \""ئێستا جگە لە سەرۆكی هەرێم و ئەیاد عەلاوی،هیچ كەس و لایەنێكی دیكە لەگەڵ لێپرسینەوە نییە لە مالیكی، كوردیش دەیانەوێ عێراقیە و سوننە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان بەكار بێنن\"".

سەركردەكەی لیستی دەوڵەتی یاسا گوتبوشی\""بەرژەوەندی عێراق لەوەدایە، هەموو عەرەب لە عێراق بە سوننە و شیعەوە هاوپەیمان بن، نابێ هاوپەیمانی لەگەڵ كورد پتەو بكرێ، چونكە ئەوان بۆ دروستبوونی دەوڵەتێكی نەتەوەیی هەوڵ دەدەن (كە مافی خۆیانە)\"".

موئەیەد تەیب رایگەیاند \""لایەنەكان لەسەر لێپرسینەوە لە مالیكی كۆبونەتەوە، هیچ لایەك ئەوی دی بۆ بەرژەوەندی خۆی بەكار ناهێنێت، مەسەلەی سەربەخۆبوونی كوردستان پەیوەندی بەم دۆخەوە نییە\"".

ناوبراو راشیگەیاند \""لە ئێستادا قەیرانەكە لەسەر ئەو زەنگی خەتەرناكەیە كە بەهۆی سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە دروست بووە، نەهێشتن و راگرتنی هەنگاوەكانی بەرەو دیكتاتۆری چوونی عێراق و حوكمی تاكە كەس، ئامانجی هەموومانە\"".

عیزەت شابەندەر لە درێژەی هەڤپەیڤینەكەیدا گوتبووی \""ئێستا سەدر لەگەڵ ئەو پرۆژە چاكسازیەیە كە هاوپەیمانی نیشتیمانی پێشنیازی كردوە\"".

تەیب هەڵوێستێكی لەو جۆرە كە بەناوی سەدر دەوترێ، رەتكردەوە و گوتی \""بەو پێیەی سەدر و هەندێ كەسایەتی ناو لیستی هاوپەیمانی نیشتیمانی پشگیری ئێمەیان دەكرد، خۆیان لەناو هاوپەیمانی نیشتیمانین، رازیبوون دابنیشن لەگەڵیان و گفتوگۆ لەسەر پرۆژەی چاكسازی هاوپەیمانیەتیەكە بكەن، بەڵام دەوڵەتی یاسا بە مەرجەكانی سەدر رازی نەبوو\"".

تەیب لەبارەی ئەو مەرجانەی سەدر گوتی \""مەرجی سەرەكی سەدر ئەوەبوو سەرۆك وەزیران تەنها بۆ دوو خول خۆی كاندید بكات و نەتوانێ لە خولێكی دیكە خۆی هەڵبژێرێتەوە، بەڵام فراکسیۆنی مالیكی ئەو مەرجەیان قبوڵ نەكرد\""."
Top