سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان: قسه‌کانی مالکی داوه‌تێکی راشکاوانه‌یه بۆ بره‌وپێدان و گرتنه‌به‌ری بژارده‌کانی توندوتیژی
ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌که‌یه:
\""به‌داخێکی زۆره‌وه رۆژ ناڕوات ئه‌گه‌ر تێیدا سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێز نووری مالکی به شێوازێکی دی خۆی نه‌نوێنێ و چه‌ند لایه‌نێکی دیکه له مه‌به‌ست و پلانه‌کانی خۆیمان بۆ نه‌خاته‌ڕوو له پێناو به سه‌ربازگه‌کردنی کۆمه‌ڵگای عێراقی و هاندانی گرتنه‌به‌ری بژارده‌کانی توندوتیژی وه‌ک ئامرازێک بۆ گه‌یشتن به مه‌رامه سیاسییه‌کان.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌و بابه‌ته‌ی له میانی وته‌که‌ی خۆیدا خسته‌ڕوو که دوێنێ دووشه‌ممه 16/7/2012 له رێوڕه‌سمی ئاهه‌نگی ده‌رچووانی خولی شه‌سته‌مینی ئه‌فسه‌رانی کۆلێژی پۆلیس پێشکه‌شی کرد و تێیدا به نه‌فه‌سێکی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز قسه‌کانی ئاراسته‌ی عێراقییه‌کان کرد هه‌ر له باکووره‌وه تا باشوور و چه‌ندین رسته و ده‌سته‌واژه‌ی پڕاوپڕ له لێدان و زبری و توندوتیژی و هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی به‌کارهێنا، وه‌ک ئه‌وه‌ی وڵات دادگا و دامه‌زراوه‌ی یاسایی تێدا نه‌بێ!.
ئێمه به‌ر له ئێستا هه‌ڵوێستی خۆمان بۆ هاوبه‌شانمان راگه‌یاندووه سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی رووبه‌ڕووی پرۆسه‌ی سیاسی بۆته‌وه و مه‌ترسیی خۆشمان له به‌رامبه‌ر ره‌فتاری تاکڕه‌وانه‌ی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پیشانداوه و گوتوومانه که وڵات و پرۆسه‌ی دیموکراسی رووبه‌ڕووی مه‌ترسیی راسته‌قینه بوونه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌و کردارانه‌ی که‌سێک نایگرێته‌به‌ر ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست و مه‌رامی ده‌سه‌ڵاتخوازیی نه‌بێ بۆ په‌راوێزخستن و دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌وانی دی.
ئه‌وه‌ی مالکی دوێنێ له وته‌که‌یدا خستیه‌ڕوو، هیچ گومانێک ناهێڵێته‌وه که رۆژ له دوای رۆژ زیاتر په‌ره به‌و ره‌فتارانه‌ی خۆی ده‌دات که هاودژن له‌گه‌ڵ ساده‌ترین به‌های دیموکراسی و بنه‌ماکانی شه‌راکه‌ت و هاوبه‌شی، ده‌ره‌نجامی ئه‌و ره‌فتارانه‌شی زۆر خراپ و مه‌ترسیدار به‌سه‌ر پێکه‌وه‌ژیان و ئاینده‌ی دیموکراسییه‌ت له وڵات‌دا ده‌شکێته‌وه، بۆیه ئێمه له سۆنگه‌ی په‌رۆشیمان بۆ قوربانیدان و ده‌ستکه‌وتی عێراقییه‌کان به تێکڕای پێکهاته جیاوازه‌کانیه‌وه، سه‌رله‌نوێ هه‌ڵوێستی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین و هۆشداریی ده‌ده‌ینه به‌ڕێز سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران که ئه‌و ره‌فتارانه‌ی ده‌بێته مایه‌ی له‌ناوبردنی سه‌رجه‌م ده‌ستکه‌وته به‌دیهاتووه‌کان و هه‌موو هیوا و ئاواتێکی عێراقییه‌کانیش له‌بار ده‌بات که ئومێد بۆ بنیاتنانی وڵاتێک ده‌خوازن، بیری توندوتیژی و ده‌سته‌واژه‌کانی وه‌ک \""زه‌بر وه‌شاندن به مشتی ئاسن\"" و \""رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ر که‌سێک بیه‌وێ قه‌یرانی سیاسی بنێته‌وه\""ی تێدا نه‌بێ.
ئه‌وه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران باسی لێوه ده‌کات، داوه‌تێکی ئاشکرا و راشکاوانه‌یه بۆ بره‌وپێدانی ره‌فتاری زبر و گرتنه‌به‌ری بژارده‌کانی توندوتیژی، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش پێشێل کردنێکی گه‌وره‌ی دیکه‌یه‌تی دژ به ده‌ستوور، بۆیه ئێمه بانگی سه‌رجه‌م هێزه دیموکراسی‌خوازه‌کان و هاوبه‌شه سیاسییه‌کانمان و ته‌واوی چین و توێژه‌کان و به‌تایبه‌تی رۆشنبیران ده‌که‌ین که به ئاگاییه‌وه بڕواننه ئه‌وه‌ی له وڵات‌دا روو ده‌دات و پشتگیری له پرۆسه‌ی بنیاتنانی کاروانی دیموکراسییه‌تدا بکه‌ن و رووبه‌ڕووی ئه‌و هزر و بیر و ره‌فتارانه ببنه‌وه و رێگا نه‌ده‌ن جارێکی دی وڵات بۆ نێو تاریکستانی دکتاتۆرییه‌تی نابووت و قێزه‌ون بگه‌ڕێندرێته‌وه.\""
د.ئومێد سه‌باح
وته‌بێژی فه‌رمیی به ناوی
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان
17/7/2012"