عه‌بدولباست سه‌یدا : رژێمى ئه‌سه‌د له دواڕۆژه‌كانیدایه
هه‌روه‌ها سه‌یدا ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كه ناوچه‌یه‌كى به‌رفراوان له دیمه‌شق له ژێر كۆنتڕۆڵى سوپاى سوریاى ئازاد دایه و ئه‌و جیابونه‌وانه‌ى ئه‌م دواییه‌ش له ریزه‌كانى سوپاى رژێم سه‌رمایه‌یه بۆ شۆڕشى سوریا، هه‌روه‌ها سه‌یدا رژێمى به‌شار ئه‌سه‌دى به‌وه تۆمه‌تباركرد كه وڵات به‌ره‌و جه‌نگى ناوخۆیى ده‌بات به‌هۆى به‌كارهێنانى سوپا و شه‌بیحه‌كان له دژى هاوڵاتیان، هاوكات سه‌یدا گووتى ئۆپۆزسیۆن پابه‌نده به ده‌وڵه‌تێكى مه‌ده‌نى و سوریاى داهاتووش ئیمتیازات و جیاكارى تێدا نییه.
هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ى له لێدوانه‌كانى سێرگى لاڤرۆڤ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى روسیا گرت و گووتى ئه‌وه به‌ڵگه‌یه‌كى دیكه‌یه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى روسیا ده‌رباره‌ى ره‌تكردنه‌وه‌ى هه‌ر بڕیارێكى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ئیدانه‌كردنى رژێمى سوریا.