ئه‌مڕۆ یاداشتێکی له یه‌کگه‌یشتن له نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئیرله‌ندای باکوور ئیمزا کرا
ئه‌مڕۆ 16/ 7/ 2012 ، له رێ وره‌سمێکی تایبه‌تدا فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه به نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان یاداشتێکی له یه‌کگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ خاتوو ئارلین فۆسته‌ر وه‌زیری بازرگانی و دامه‌زراوه‌کانی ئیرله‌ندای باکوور له هه‌ولێری پایته‌خت واژووکرد.
ئامانج له واژووکردنی ئه‌م یاداشتنامه‌یه ، به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه له نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئیرله‌ندای باکوور له بواره‌کانی هاندانی وبه‌رهێنان و بازرگانی و په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و په‌ره‌پێدانی تواناکان و کشتوکاڵ و گه‌شتیاری و ئاڵۆگۆری زانیاری و شاره‌زایی یه.
هه‌روه‌ها دوای واژووکردنی ئه‌م یاداشتنامه‌یه هه‌ر یه‌ک له فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و خاتوو ئارلین فۆسته‌ر وه‌زیری بازرگانی و دامه‌زراوه‌کانی ئیرله‌ندا له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا بۆ که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن دوان و خاتوو ئارلین راگه‌یاند ئه‌مڕۆ زۆر خۆشحاڵم که له هه‌رێمی کوردستانم و خۆشحاڵم که له‌گه‌ڵ هاورێم فه‌لاح مسته‌فا یاداشتنامه‌یه‌کی له یه‌کگه‌یشتنمان واژووکردووه و له رێگای ئه‌م یاداشتنامه‌یه په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌کانمان ده‌ده‌ین له بواری کلتوور و وه‌به‌رهێنان و بازرگانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان.
له لایه‌ن خۆيه‌وه فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه رایگه‌یاند سه‌ره‌تا به خێرهاتنی خاتوو فۆسته‌ری به‌رێز له ئیرله‌ندای باکووره‌وه ده‌که‌م و دوای سه‌ردانی پار ساڵی له مانگی ده ئوکتوبه‌ر بۆ هه‌رێمی کوردستان ، ئه‌وه بوو هه‌ر دوولا بیرمان له وه‌کرده‌وه که یاداشتنامه‌یه‌کی له یه‌کگه‌یشتن مۆر بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین زیاتر په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا به شێوه‌یه‌کی گشتی و له‌گه‌ڵ ئیرله‌ندای باکوور به تایبه‌تی ببه‌ینه پێشه‌وه ، بۆیه ئه‌مڕۆ خۆشحاڵین به‌سه‌ردانی به‌رێزیان وبه واژوورکردنی ئه‌م یاداشتنامه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بواری هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی له نێوانمان زیاتر بێت بۆ هاندانی وه‌به‌رهێنان و له بواری کشتوکاڵ و بازرگانی و پیشه‌سازی و خوێندنی باڵا و گه‌شتیاری و به‌ره‌چاوکردنی ئه‌و رابڕدوویه‌ی که وا هه‌ر دوو لا هه‌یانه و به ئامانجی به‌دی هێنانی دیدی هه‌ردوولا بۆ چوونه نێو جیهانی تازه به پێش کێش کردنی وێنه‌یه‌کی تازه له هه‌رێمی کوردستان وله ئیرله‌ندای باکوور ویستمان به‌م هه‌نگاوه چوار چێوه‌یه‌ک بۆ هاوکاریه‌کانمان دابێنین.
شایانی باسه واژووکردنی ئه‌م یاداشتنامه‌یه دوای ئه‌و سه‌ردانه‌ی وه‌زیری بازرگانی ئیرله‌ندای باکوور له پار ساڵ دێت که به‌یاوه‌ری شاندێک سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی کرد و ئه‌م یاداشتنامه‌یه‌ش ده‌بێته فاکته‌رێکی دیکه بۆ زیاتر به‌هێزبوون و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری هه‌رێم و به‌رفراوابوونی بزاڤی هاوبه‌ندی ئابووری و بازرگانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهاندا.