به سه‌رپه‌رشتی بارزانی كوردانی سوریا یه‌كده‌گرنه‌وه
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سوریا كاوه ئه‌زیزی تایبه‌ت بۆ رادیۆ و ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر گووتی: به پشتیوانی خوای گه‌وره‌و به هه‌وڵ و سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بارزانی ودیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ردوو لایه‌نی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سوریا و ئه‌نجوومه‌نی گه‌لی رۆژئاوای كوردستان گه‌یشتنه رێككه‌وتنێك كه هێرشه‌كانی راگه‌یاندن دژ به یه‌كتری رابگرن و به پێچه‌وانه‌وه له هه‌موو هه‌وڵ و چالاكییه‌كدا یه‌كده‌نگ و هاوسه‌ڵوێست بن.
ئاماژه‌یدا: كوردانی رۆژئاوا به‌ره‌و ئازادی و سه‌ربه‌خۆبوون هه‌نگاو ده‌نێن و ئه‌م رێككه‌وتنه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگه.
ئه‌زیزی روونیكرده‌وه كه به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه له هه‌دوو ئه‌نجوومه‌ن، ده‌سته‌یه‌كی باڵای كورد پێكهێنراوه كه سێ لیژنه‌ی ئه‌منی، خزمه‌تگوزاری و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له خۆده‌گرێت و ئه‌ندامانی هه‌ردوو ئه‌نجوون به هاوبه‌شی تیایدا كاروچالاكیان ده‌بێت، به‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد له سوریا نامێنێت.
كاوه ئه‌زیزی ده‌ڵێت: وه‌ك ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سوریا پابه‌ندبوونێكی ته‌واو به‌م رێككه‌وتنه ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌گه‌ر پابه‌ندبوون به‌م رێككه‌وتنه نه‌كرێت، ئه‌وا بارودۆخی گه‌لی كورد له سوریا رووبه‌رووی مه‌ترسییه‌كی زۆر ده‌بێته‌وه.