ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك 10 رۆژ مۆڵه‌ت ده‌داته خێزانه عه‌ره‌به‌كانی شاره‌كه
كامیل ساڵه‌ی قائیمقامی مه‌ركه‌زی كه‌ركوك له‌وباریه‌وه به PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستكرا به‌تۆماركردنی ناوی دانیشتوانی كه‌ركوك له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی گه‌رِه‌كه‌كانه‌وه ده‌ركه‌وت ژماره‌یه‌كی زۆر خێزانی عه‌ره‌ب له‌شاری كه‌ركوك نیشته‌جێبون به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی خۆیان له نوسینگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران تۆمار كردبێت، بۆیه داوامان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كرد چاره‌سه‌ری ئه‌و خێزانه عه‌ره‌بانه بكات كه بێ بونی مۆڵه‌ت له كه‌ركوك نیشته‌جێبوون، ئه‌نجومه‌نیش دوا واده‌ی دیاریكرد بۆ ئه‌و خێزانه عه‌ره‌بانه كه ماوه‌كه‌ی 10 رۆژه‌و ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یدا ناوی خۆیان له‌نوسنگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران تۆمار نه‌كه‌ن ئه‌وه روبه‌رِووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسای ده‌بنه‌وه.