لەرێگەی كونسوڵی گشتی تازه‌ی ئه‌مه‌ریكا نامەیەكی سەرۆكی ئەمەریكا دەگاتە سەرۆك بارزانی
له دیدارێكدا ، به‌رێز پۆل سه‌تفین وێرای خۆناساندن ، خۆشحاڵی خۆی نیشاندا به‌ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك نوێنه‌ری وڵاته‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا و رایگه‌یاند كه شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌و كه له هه‌رێمی كوردستاندا بێت و به‌وردیش ئاشنای مێژووی گه‌لی كوردستانه و ده‌زانێ ئه‌و گه‌له چه‌ندین قوربانی داوه بۆ گه‌یشتن به رۆژێكی وا و هه‌وڵیش ده‌دات بوونێكی به‌رچاوی ئه‌مه‌ریكی له هه‌رێمدا هه‌بێت و به‌خۆیشی ببێته كه‌ناڵێكی راسته‌وخۆ بۆ گواستنه‌وه‌ی واقیعی ئه‌مرۆی هه‌رێمی كوردستان و پێدانی بایه‌خی زیاتر و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌رزی كوردستانیشدا هه‌یه به‌ره‌وپێشتری ببات و سه‌باره‌ت به عیراقیش ئه‌وه‌ی رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عیراقێكی فیدراڵ و دیموكراتدایه .
سه‌رۆك بارزانی پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له به‌رێزیان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له پۆسته‌كه‌یدا بۆ خواست و ئاماده‌یی خۆیشی خسته‌ڕوو بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وام له پێناو سه‌رخستنی كاره‌كانی و زیاتر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوولا و رایگه‌یاند كه بوونی كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێم وێرای ئه‌وه‌ی ئومێد ده‌به‌خشێته خه‌ڵكی كوردستان دڵنیایان ده‌كاته‌وه ، هاوكات ئاره‌زوویه‌كی پته‌ویان هه‌یه له پێشخستنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی كه له نێوان هه‌ر دوولادا هه‌یه .
ئه‌مه‌و كونسوڵی تازه‌ی ئه‌مه‌ریكا نامه‌یه‌كی سه‌رۆك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای راده‌ستی سه‌رۆك بارزانی كرد كه تیایدا به‌رێزیان ته‌ئكیدی بۆ ده‌كاته‌وه كه لێكتێگه‌یشتنه‌كانی نێوان هه‌ر دوولا هه‌میشه جێی بایه‌خی ئه‌ون و پێكه‌وه‌ش كار ده‌كه‌ن بۆ دابینكردنی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ هه‌مووان .