حاجی ئۆمەران.. زیاتر لە 6 هەزار كەس بێ نەخۆشخانەن

حاجی ئۆمەران.. زیاتر لە 6 هەزار كەس بێ نەخۆشخانەن
هاووڵاتیانی شارەدێی حاجی ئۆمەران دەڵێن دەبێت بۆ پشكنینێكی پزیشكی و نەخۆشیێكی سەرەتایی سەردانی چۆمان و سۆران بكەن. بەڕێوەبەری شارەدێکەیش ئاشكرای كرد كە زیاتر لە 3 ساڵە داوای نەخۆشخانەیەك دەكەن، بەڵام هێشتا بۆیان نەکراوە.
سنووری شارەدێی حاجی ئۆمەران كە نزیكەی 6 هەزار كەس لەخۆی دەگرێت هێشتا بێ نەخۆشخانەیە، ئەوەیش بووەتە جێگەی گلەیی هاووڵاتیانی ناوچەكە.

كەریم سادق هاووڵاتیێكی شارەدێی حاجی ئۆمەران بوو، گوتی، \"نەبوونی نەخۆشخانە لە سنووری شارەدێی حاجی ئۆمەران گرفتێكی زۆری بۆ ئێمە دروست كردووە، بنكەیێكی تەندروستی لە ناو سەنتەری حاجی ئۆمەران هەیە، بەڵام تەنیا بنكەیە، هیچ شتێكی تری پێویست بۆ نەخۆش تێدا بە دی ناكرێت. ئەو بنكەیە تەنیا چارەسەری سەرەتایی دەكات، لەگەڵ ئەوەیشدا پزیشكی پسپۆری تێدا نییە و ئێستا كەسێك نەخۆش بێت و پێویستی بە فەحسێك هەبێت دەبێت بچێتە چۆمان یان سۆران.\""

ئەو داوای لە حكوومەتی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد و بە پێویستی زانی كە شاردەێكەیان سەرسنوورە و پێویستی بە نەخۆشخانەیێكی گەورە هەیە بۆ ئەوەی زیاتر خزمەتی هاووڵاتیان و نەخۆشخانی ناوچەكە بكات.

لای خۆیەوە بەڕێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران، مەغدید عەریف، بە پەیامنێری ڕاگەیاند، \""ڕاستە شارەدێی حاجی ئۆمەران زۆر پێویستی بە نەخۆشخانەیێكی گەورە هەیە.\""

ئەو ڕوونی كردەوە \""لە سنوورەكەمان تەنیا بە شەشهەزار هاووڵاتی و زیاتر لە 30 گوند لەخۆ دەگرێت تەنیا دوو بنكەی تەندروستییان هەیە، بۆیە ناوچەكە لە ڕووی كەرتی تەندروستی فەراموش كراوە. پێویستیمان بە نەخۆشخانەیێكی گەورە هەیە، بە حوكمی ئەوەی ئێرە ناوچەیێكی سەرسنوورە و خەڵكێكی زۆر ڕووی تێدەكات و لە بەهارانیشدا ڕەوەندێكی زۆر دێنە ناوچەكە. یچەندین جار داوامان لە سەرووی خۆمان كردووە و ئەمساڵ ئەوان ڕەزامەندیان دەربڕیوە كە نەخۆشخانەیێك لە ناوچەكە دروست بكەن، بەڵام تا ئێستا دیار نییە كەی ئەو نەخۆشخانەیە دروست دەكرێت.\"""
Top