10 شوێنه‌وارى هه‌رێمى كوردستان پێشنیاركراوه بخرێنه سه‌ر دراوى نوێى عێراقى
حه‌یده‌ر حه‌سه‌ن حوسێن، به‌رێوه‌به‌رى شوێنه‌وارى هه‌ولێر له نووسراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى بۆ (رووداو) ناردووه رایده‌گه‌یه‌نێت \"به‌رێوه‌به‌رایه‌تى شوێنه‌وارى هه‌ولێر به نووسراوى فه‌رمى ژماره‌كانى 1372 له 28/6/2012و 1373 له 28/6/2012 وه‌ك ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك داوامان له لایه‌نه‌كانى سه‌رووى خۆمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌وڵى جدى بدرێت له‌گه‌ڵ گۆرینى دراوى دینارى عێراقى كه نیاز وایه به زمانى كوردى و عه‌ره‌بى له‌سه‌رى بنووسرێت وێنه‌ى شوێنه‌واره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌رى چاپبكرێت\"".
حه‌یده‌ر حه‌سه‌ن گوتى \""بۆئه‌وه‌ى هاووڵاتیانى عێراقى‌و بیانى زیاتر ئاشنایه‌تیان له‌گه‌ڵ شوێنه‌واره‌كانى كوردستان هه‌بێت، داوامان كردووه شوێنه‌واره‌كانى كوردستان بخرێته سه‌ر دراوى عێراقى\"".
ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ش كه به‌فه‌رمى پێشنیاركراون وێنه‌كانیان له‌سه‌ر دراوى دینارى نوێى عێراقى چاپ بكرێت ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ن:
1. ئه‌شكه‌وتى شانه‌ده‌ر– پارێزگاى هه‌ولێر
2. قه‌ڵاى هه‌ولێر– پارێزگاى هه‌ولێر
3. مناره‌ى مڤفریه– پارێزگاى هه‌ولێر
4. قه‌ڵاى بانه‌مان– پارێزگاى هه‌ولێر
5. ئه‌شكه‌وتى هه‌زارمێرد– پارێزگاى سلێمانى
6. نه‌خشى قزقاپان– پارێزگاى سلێمانى
7. پردى ده‌لال– پارێزگاى دهۆك
8. ئه‌شكه‌وتى چوارستوون– پارێزگاى دهۆك
9. قه‌ڵاى شێروانه– ئیداره‌ى گه‌رمیان
10. پردى ئه‌لوه‌ن – قه‌زاى خانه‌قین"