فه‌لاح مسته‌فا پێشوازی له باڵیوزی پۆلۆنیا له عیراق و شاندێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پۆڵۆنیا كرد
باڵیوزی پۆلۆنیا له عیراق باسی له گه‌شه‌كردنی هه‌رێمی كوردستان كرد له هه‌موو رووێكه‌وه و ئه‌م گه‌شه‌كردن و سه‌قامگیریه‌شی به فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی وه‌سف كرد بۆ سه‌قامگیری و ئارامی عیراق و ته‌واوی ناوچه‌كه .
به‌ڕێزیان گوتی: پۆلۆنیا بڕیاری داوه كه په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بباته قوناغێكی پراكتیكی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌كو هه‌نگاوی یه‌كه‌م بڕیاری داوه كونسوڵگه‌ری خۆی له هه‌رێم بكاته‌وه‌و دواتریش خزمه‌تگوزاری ڤیزا پێشكه‌ش ده‌كات.
له‌به‌رامبه‌ردا فه‌لاح مسته‌فا خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی پۆلۆنیا ده‌ربڕی، هاوكات باسی له چونیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی هه‌رێمی كوردستان كرد له‌گه‌ڵ دیپلۆماتكاران به پێی یاسا‌و رێكه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌ڕێزیان پوخته‌یه‌كی له‌سه‌ر سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له‌مه‌ڕ پرسه هه‌نوكه‌یه‌كان و په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كیه‌كان و گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی ئابووری پێشكه‌ش به شاندی میوان كرد.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا باس له ئه‌گه‌ری هاتنی شاندێكی باڵای هاوبه‌شی هه‌ر سێ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌وی پۆلۆنیا و سوید و بۆلگاریا كرا بۆ هه‌رێمی كوردستان.