بارزانی به‌شداری به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی TRT6 ده‌كات
ته‌له‌فزیۆنی TRT6 توركیا ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی حكومه‌تی توركیایه كه 24 كاژێر به كوردی (زاره‌وه‌ی زازاكی - كرمانجی) په‌خش ده‌كرێ، له سبه‌ی چوارشه‌ممه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی په‌خشی به‌رنامه‌كانی خۆی به زاراوه‌ی سۆرانیش ده‌ستپێده‌كات.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ری (gazeteciler.com). له‌یه‌كه‌م ده‌سپێكی په‌خشه‌كه‌دا مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێره‌وه و بوڵه‌نت ئارنچ، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له ئه‌نقه‌ره‌دا به هاوبه‌شی به‌شێوه‌یه‌كی زیندوو به‌شداری كردنه‌وه‌ی په‌خشی زاراوه‌ی سۆرانی ده‌كه‌ن.
TRT6هه‌موو رۆژێ 45 خوله‌ك په‌خشی خۆی به زاراوه‌ی سۆرانی بڵاوده‌كاته‌وه و له‌و ماوه‌یه‌دا باسی بارودۆخی هه‌رێمی كورستان و ناوچه‌كه ده‌كات.
ته‌له‌فزیۆنی TRT6 ماوه‌ی 3 ساڵه ده‌ستی به په‌خش كردووه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌ناڵه‌كه فه‌تحوڵا كرشان، ده‌ڵێ هه‌موو رۆژێ كاژێر 4ی ئێواره په‌خشكردن به زاراوه‌ی سۆرانی ده‌بێ، كه تێیدا باسی بارودۆخی توركیا و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه ده‌كات. هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ی داهاتوو بابه‌تی كه‌ش و هه‌واو و به‌رنامه‌ی وه‌رزشی بۆ زیاد ده‌كرێ.
-رووداو