له‌سیمنارێكی گۆڤاری گوڵاندا: سیاسه‌تمه‌دار و رۆشنبیرانی كورد له‌باره‌ی دۆخی ئێسته‌ی سووریا ده‌دوێن
گۆواری گوڵان به‌هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌شی فه‌لسه‌فه‌ی كۆلیژی ئه‌ده‌بیات له‌زانكۆی سه‌لاحه‌دین سیمنارێكی فیكری – سیاسیی به ناونیشانی (ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م گۆرِانكاری له‌سووریا و ئاینده‌ی كورد له‌هوتێل كۆشكی شاهان رێكخست.
له‌سه‌ره‌تادا له‌باره‌ی پرسه‌كانی ئیشكالیه‌تی گۆرِانكاری ناوچه‌كه، كاوا مه‌حموود وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، ئه‌و گۆرِانكارییانه‌ی له‌ناوچه‌كه روویداوه كه سووریاش پشكی ئه‌و گۆرِانكارییانه‌ی به‌ركه‌وتووه پێوه‌ندیی به‌و سسته‌مه هه‌یه سووریای پێ به‌رِێوه‌ده‌بردرێ، رووداوه‌كانی سووریا راسته‌وخۆ پێوه‌ندی به‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، هه‌ندێك جار كاریگه‌ریی راسته‌وخۆ بۆ سه‌ر ملمڵانێیه ناوه‌خۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه.
هه‌روه‌ها گوتی، پرسیارێك هه‌یه به‌وه‌ی هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و گۆرِانكارییانه له‌چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی له‌به‌ر چی بووه،، پێم وایه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌و وڵاتانه به ئینقلابی سه‌ربازی هاتۆنه‌ته سه‌ر حكووم و ناویان ناوه شۆرِش، هه‌ستی جه‌ماوه‌رییان به‌ناوی شۆرِش بۆ خۆیان راكێشاوه، له‌ماوه‌ی حكومرِانیشیاندا نه‌یانتوانیوه په‌ره به دیموكراسیی و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و ئابووری وڵات بده‌ن، ئه‌مانه‌ش بوون به‌هۆكارێك به‌ره به‌ره كۆتایی به سسته‌می سه‌ربازی بهێندرێ، هه‌روه‌ها شۆرِشی گواستنه‌وه له‌دنیا بوو به‌هانده‌رێك ئه‌و جۆره گۆرِانكارییانه په‌ره بسه‌نێ، چونكه ئه‌گه‌ر شۆرِشی گواستنه‌وه نه‌بوایه ره‌نگه سووتانی گه‌نجێك له‌تونس به‌م شێوه‌یه له‌دنیا بڵاو نه‌بووایه‌وه.
زیاتر گوتی، له‌به‌ر ئه‌وه ئێسته سه‌رده‌می كۆتایی هاتنی دیكتاتۆرِه‌كان و فاكته‌ره ناوه‌خۆییه‌كانیش بوون به سه‌رچاوه‌ی روودانی ئه‌و گۆرِانكارییانه و كۆتایی هاتنی سه‌رده‌می دیكتاتۆرِه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا فاكته‌ره ناوده‌وڵه‌تیه‌كانیش به‌شێوه و قه‌باره‌ی جیاواز كاریگه‌ریی هه‌بووه.
له‌هه‌مان سیمناردا عه‌دنان موفتی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سه‌باره‌ت به ئاسته‌نگه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌سووریا گوتی، مێژووی خه‌باتی گه‌لی كوردستان له‌سووریا پێوه‌ندی به‌مێژووی خه‌باتی گه‌لانی سووریا هه‌بووه، بوونی كورد له‌سووریا جگه له‌ناوچه كوردنشینه‌كان له‌ناوچه‌كانی تریش بوونی هه‌یه و ئه‌و بوونه مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌دان ساڵ به‌ر له ئێسته ده‌گه‌رِێته‌وه.
گوتیشی، ئه‌و گۆرِانكارییانه‌ی له‌سووریا روویداوه له‌به‌رژه‌وه‌ندی دۆزی كورد بووه، بۆیه ده‌بێ كوردیش به‌به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه به‌شداریی له‌و شۆرِشه هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كانی به‌ده‌ست بێنێ، ده‌بێ كورد ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی ئێسته له‌به‌رده‌می هه‌یه به باش كردنی پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئێسته‌ی سووریا بكا.
راشیگه‌یاند، ئه‌مرِۆ هه‌لێكی باش بۆ كورد هاتۆته پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كانی بچه‌سپێنێ، هه‌وڵ بدرێ ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه پێوه‌ندییان به عه‌قلیه‌تی شۆڤینی عه‌ره‌به‌وه هه‌یه له‌سووریا له‌رێگه‌ی دیالۆگه‌وه ببرێ و گۆرِانكاری له‌بۆچوون و تێروانینی عه‌ره‌بی سووریا بكا له‌به‌رامبه‌ر مافه‌كانی كورد.
دواتر كه‌سایه‌تی سیاسیی و رۆشنبیر فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی له‌باره‌ی ئۆپۆزسیۆنی سووریا و دۆزی كورد و پێداچوونه‌وه‌یه‌كی ره‌خنه‌گرانه دوا، كاكه‌یی گوتی، ئه‌وه‌ی جێی تێرامان و ووردبوونه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه تا ئێسته ئۆپۆزسیۆنی سووری له‌ناوخۆیاندا یه‌ك هه‌لوێست نین، هه‌روه‌ها دانیش به‌مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌سووریا نانێن، ته‌نیا چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆن نه‌بێ كه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له‌سووریا به‌چاره‌سه‌ركردنێكی نیشتمانی باس ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش پێوه‌ندیی به دابه‌ش بوونی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بۆ 2 باڵ و باڵاده‌ستی ئیخوان موسلمین وكۆنه به‌عسییه‌كان و عه‌ڵمانیه‌كان.
گوتیشی، رووداوه‌كانی باشوور و باكووری كوردستان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دۆزی كوردی سووریا هه‌بووه، هه‌ندێك جار ئه‌و ناكۆكییه ناوه‌خۆییانه‌ی ئه‌و 2 ناوچه‌یه‌ش هه‌ر كاریگه‌ری هه‌بووه، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێ كورد له‌سووریا به‌شێوه‌یه‌كی كاراتر له‌پێشتر هه‌نگاو به ئاراسته‌ی یه‌ده‌نگی نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كورد بنێ.
هه‌روه‌ها گوتی، مانه‌وه‌ی كورد له‌ئێسته‌دا به بێ چه‌ك شتێكی هه‌ڵه‌یه، من ناڵێم ده‌بێ كورد ببێ هێزێكی میلیشیا، به‌ڵام به‌م شێوه‌یه‌ی ئێسته به بێ چه‌ك نابێ هه‌روه‌ها بمینێته‌وه، چونكه ده‌بێ ببێته هێزێكی چه‌كدار بۆ ئه‌وه‌ی له‌حاڵه‌تی پێویست به‌رگری له‌خۆی بكا.
پاشان سه‌ربه‌ست نه‌بی سیاسه‌تمه‌داری كورد له‌سووریا سه‌باره‌ت به ده‌ستكه‌وته‌كانی گۆرِڕنكاری له‌لایه‌ن كورده‌وه، ئاسۆكانی چاره‌سه‌ر، رای گه‌یاند، هه‌میشه رێژیمی ئێسته‌ی سووریا گرفتیان له‌به‌رده‌م شۆرِشی كورد له‌سووریا و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان دوا، نه‌بی گوتی، كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یی ئاسته‌نگی زۆر گه‌وره‌ی له‌به‌رده‌م دایه بۆ ئه‌وه‌ی به‌مافه‌كانی بگا، به‌شێكی پێوه‌ندی به به‌و عه‌قڵیه‌ته شۆڤینیه هه‌یه كه رێژیمی ئێسته‌ی به‌شار ئه‌سه‌د دژی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌ییه‌ك له‌دژی كورد كاری پێ كردووه، ئه‌م عه‌قڵییه‌ته‌ش ئێسته به‌روونی به‌سه‌ر بیركردنه‌وه و تێروانینی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی سووریا هه‌یه.
هه‌روه‌ها گوتی، تا ئێسته‌ش وه‌ك پێویست كۆمه‌ڵگه‌ی ناوده‌وڵه‌تی پشتیوانی له‌شۆرِشی گه‌لانی سووریا نه‌كردووه، ئه‌مه‌ش بۆته هۆكارێك بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د له‌ده‌سه‌ڵاتدارێتی سووریا ماوه‌ته‌وه.