کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی دەستی پێکرد

کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی دەستی پێکرد
ئەمڕۆ دووشەممە، هەر دوو مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە سلێمانی کۆبوونەوەیان دەست پێکرد و تێیدا ڕەوشی هەرێم و عێراق دەخەنە بەر باس.

وەها بریارە لەو کۆبوونەویەدا باس لە رەوشی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و تەنگژەی عێراق و کێشەکانی بکرێت و لە کۆتاییشدا کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی بۆ باسکردن لە ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە بۆ دەستگگاکانی راگەیاندن ساز بکرێت.

جێی ئاماژەیە کە بەشدارانی ئەم کۆبوونەوەیە لە پارتیی دیموکراتی کوردستان فازڵ میرانی، ئازاد بەرواری، مەحموود محەممەد، زەعیم عەلی و لە یەکێتییش فوئاد مه‌عسووم، مەلابەختیار، حاکم قادر، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئازاد جوندیانی و رەفعەت عەبدوڵان.
Top