(ئاستەنگەكانی بەردەم گۆڕانكاری لە سووریا و ئایندەی دۆزی كورد) لە سیمینارێكدا

(ئاستەنگەكانی بەردەم گۆڕانكاری لە سووریا و ئایندەی دۆزی كورد) لە سیمینارێكدا
سبەی دووشەممە گۆڤاری گوڵان بە هاوكاری بەشی فەلسەفەی كۆلێژی ئەدەبیات-زانكۆی سەڵاحەدین، هەڵدەستێت بەسازدانی سیمینارێكی فیكری-سیاسی یەك رۆژی لەسەر پرس و پێشهاتەكانی سوریا و دۆزی كورد لەو وڵاتە لەژێر ناونیشانی (ئاستەنگەكانی بەردەم گۆڕانكاری لە سووریا و ئایندەی دۆزی كورد).

سیمینارەكە هەشت تەوەر لەخۆ دەخۆ دەگرێ، لە دانیشتنی بەیانی چواریان گفتوگۆی لەسەر دەكرێ، كە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
1- بەڕێز د.كاوە مەحمود (پرسەكانی ئیشكالیەتی گۆڕانكاری لە ناوچەكەدا).
2- بەڕێز فەلەكەدین كاكەیی (ئۆپۆزسیۆنی سووریاو دۆزی كوردــ پێداچوونەوەیەكی ڕەخنەگرانە)
3- بەڕێز د. سەربەست نەبی (دەسكەوتەكانی گۆڕانكاری لەلایەن كوردەوەــ ئاسۆكانی چارەسەر)
4- بەڕێز عەدنان موفتی (ئاستەنگە نەتەوەییەكانی دۆزی كورد لە سوریا)

دانیشتنی ئێوارەش بەم شێوەیە دەبێت:
1- بەڕێزد.حەكیم بەشار (بزووتنەوەی كوردو شۆڕشی سووریایی).
2- بەڕێز عەبدولڕەحمان سدیق (بەهاری عەرەبی و گۆڕانكاری لە سووریا).
3- بەڕێز هێمن هەورامی (گۆڕانكاری لە سووریاو ئاستەنگەكانی ئاسایشی نەتەوەیی).
4- بەڕێز نەوزاد جەمال (هەڵوێستی ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەنووسانی باشووری كوردستان سەبارەت بە دۆزی كورد لە سووریاــ خوێندنەوەیەكی ڕەخنەگرانە).


سیمینارەكە سبەی دووشەممە لە هەولێر لە هۆڵی كۆشكی شاهین بەڕێوە دەچێت
Top