لە گرتووخانەیەکی باكووری كوردستاندا 13 كه‌س کوژران
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری پارێزگاری ئۆرفای باكووری كوردستان، جه‌لاله‌دین گۆ‌نەڤەنچ، بڵاوی کردووەتەوە کە دوێنێ شه‌و شه‌ڕ له‌نێوان ژماره‌یه‌ك زیندانیی نێو گرتووخانه‌یەکدا کە ژمارەیەکی زۆر گرتوو لەخۆ دەگرێت رووی داوه و بە هۆیەوە ئاگر بەربووەتە قه‌ره‌وێڵه‌ی زیندانیان و به هۆیه‌وه 13 كه‌س کوژران و پێنجی دیكەیش بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکان، پەرلەمانتاری BDP و نوێنه‌ری شاری ئورفا، ئیبراهیم ئیهان، یەکێک لە زیندانییە سیاسییەکانی نێو ئەو بەندکراوانەیە، بەڵام گۆ‌نەڤەنچ ده‌ڵێ، ئه‌و ئاگره له‌و قاوشه نه‌بووه كه ئایهانی لێیه. \"چوومه ناو زیندان و ئه‌و به‌ڕێزه‌م بینی\"".
گۆ‌نەڤەنج، زیاتر ڕوونی کردەوە کە ئاگرەکە لە قاوشی ١٥ کەوتووەتەوە و قاوشەکانی دی نەگرتووەتەوە کە بە هەموویان ٥٧ هەزار گرتووی تێدایە.
-PNA"