سه‌رۆكی هەرێم له هه‌واڵی ته‌ندروستیی سەرۆککۆماری عێراق دەپرسێت
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سەرۆکی هەرێم به گه‌رمی له هه‌واڵ و ته‌ندروستیی سەرۆککۆماری پرسی و هیوای خواست كه سه‌ردانی ئه‌مجاره‌ی بۆ ئه‌ڵمانیا و به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن سه‌ردانێكی سه‌ركه‌وتوو بێت. هاوکات ئومێدیشی خواست كه به‌رێزیان به ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ولاَت، بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی.
سه‌رۆكی كۆماریش سوپاسگوزاری سه‌رۆكی هەرێم بوو بۆ ئه‌و لوتف و هه‌واڵپرسینه دۆستانه‌یه و هیوای ته‌ندروستی باش و سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.