لە نەمسا نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی رەسمی كرایەوە

لە نەمسا نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی رەسمی كرایەوە
لە رێوڕەسمێكی تایبەتدا نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە نەمسا بەشێوەیەكی رەسمی هاتە كردنەوە و مستەفا رەمەزان وەك نوێنەری حكوومەتی هەرێم لە نەمسا دەستی بەكارەكانی كرد.

رۆژی 14ی ئەم مانگە لە رێوەڕەسمێكدا لە ڤییەنای پایەتەختی نەمسا، فەلاح مستەفا بەرپرسی پێوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی سروود نەجیب باڵوێزی عێراقی فیدراڵ لە نەمسا و فریدیریك ستیفت سەرۆكی بەشی رۆهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دەرەوەی نەمسا و ژمارەیەك لە وەزیر، خاوەن كار و ئەكادیمی، نوێنەرایەتیی هەرێم بەشێویەكی رەسمی لە نەمسا كرایەوە.

فەلاح مستەفا رای گەیاند، كردنەوەی نوێنەرایەتیی هەرێمی كوردستان لە نەمسا گرینگە و لە چوارچێوەی دەستووری كۆماری عێراقە، هاوكات دەرفەتێكی باشە بۆ بنیاتنانی پێوەندییەكی پتەو لەنێوان هەردوو لا، بەپێی هەواڵێكی وارگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.

لە لایەكی ترەوە سپیند لیجەر جێگری راوێژكاری وەزیری دەرەوەی نەمسا رای گەیاند، نەمسا نووسگەی بازرگانیی خۆی بەشێوەیەكی رەسمی لە سەرەتاییی ساڵی داهاتوو لە هەولێر دەكاتەوە و گوتی، نووسگەی بازرگانی نەمسا دەسەڵاتی پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان و عێراق دەبێ كاتێك سەردانی نەمسا دەكەن.
Top