نه‌بوونی مامۆستای پێویست گه‌وره‌ترین گرفتی به‌رده‌م گه‌شه‌سه‌ندنی خوێندنی كوردیه له‌پارێزگه‌كانی عێراق
عه‌بدولحوسێن جاف ئه‌مرِۆ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له‌ته‌ڵاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم به‌رِێوه‌چوو، رای گه‌یاند، یه‌كێك له‌گرفته سه‌ره‌كییه‌كانی به‌رده‌م خوێندن به‌زمانی كوردی له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن له‌پارێزگه‌كانی عێراق نه‌بوونی مامۆستای زمانی كوردییه.
روونی كرده‌وه، سه‌رچاوه‌ی پێگه‌یاندنی مامۆستایانی كوردی بۆ عێراق جگه له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌ردوو كۆلیژی په‌روه‌رده و كۆلیژی زمانه‌كانه كه به‌شی زمانی كوردی تێیدا كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و دوو به‌شه زۆر لاوازن و پێویسته په‌ره‌یان پێ بدرێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ماوه‌ی 42 ساڵ له‌قۆناغی 4 ی ئاماده‌یی وانه‌یه‌كی خوێندن به‌زمانی كوردی هه‌یه، برِیار دراوه بۆ ساڵی نوێی خوێندن وانه‌یه‌ك خوێندن به‌زمانی كوردی له‌پۆلی 5 ی ئاماده‌یی ده‌ست پێ بكا، به‌ڵام گرفتی نه‌بوونی مامۆستای زمانی كوردیمان هه‌یه.
زیاتر گوتی، چه‌ندین ساڵه له‌وه‌زاره‌تی په‌وه‌رده‌ی عێراق 7 پۆستی جیاواز كه پێوه‌ندییان به‌زمانی كوردی هه‌یه هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌و 7 پۆسته ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به به‌تاڵی ماوه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ی پێشتر له‌و 7 پۆسته كاریان ده‌كرد به‌شێكیان له‌ژیان نه‌ماون یان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات یاخۆ خانه‌نشین كراون، بۆ چه‌ندین جار داوامان كردووه كه‌سی تایبه‌تمه‌ند بۆ ئه‌و پۆستانه دیاری بكرێن به‌ڵام تا ئێسته به به‌تاڵی ماوه‌ته‌وه.