یاساى لێبوردنى گشتى له‌هه‌رێمى كوردستان په‌سه‌ند كرا

یاساى لێبوردنى گشتى له‌هه‌رێمى كوردستان په‌سه‌ند كرا
راوێژكارى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى په‌رله‌مان رایگه‌یاند: سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان یاساى لێبوردنى گشتى له‌هه‌رێمى كوردستان په‌سه‌ندكرد، وله‌رۆژى 7/6/2012 یاساكه‌ى ده‌ركردووه‌.
تارق جه‌وهه‌ر راوێژكارى سه‌رۆكى په‌رله‌مان رایگه‌یاند: سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌بریارى ژماره‌ 13 كه‌له‌ رۆژى7/6/2012 ده‌رچووه‌، یاساى لێبوردنى گشتى له‌هه‌رێمى كوردستان په‌سه‌ندكردوه‌، وێنه‌یه‌كى بریاره‌كه‌ش به‌نووسراوى ژماره‌350 كه‌ له‌رۆژ 12/6/2012 ده‌رچووه‌ گه‌یشته‌ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان، وچاوه‌روان ده‌كرێت دواى بلاوبوونه‌وه‌ى له‌رۆژنامه‌ى وه‌قائیعى كوردستان یاساى لێبوردنى گشتى بكه‌وێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌.
Top