پاش پرۆسەى ئازادى تا ئێستە زیاتر لە 55 هەزار ماڵبات گەڕاونەتەوە كەركووك

پاش پرۆسەى ئازادى تا ئێستە زیاتر لە 55 هەزار ماڵبات گەڕاونەتەوە كەركووك
بەرپرسى بەڕێوەبەرایەتیى كەركووكى كوچ و كوچبەرانى هەرێمى كوردستان راى گەیاند، لە دواى پرۆسەى ئازادیی عێراق لە ساڵى 2003ەوە زیاتر لە 55 هەزار ماڵباتى ئاوارە فۆڕمى خۆراكیان بۆ پارێزگەى كەركووك گواستووەتەوە.

عەلى نەجم بە ئاژانسى كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى ڕاگەیاند \"پاش پرۆسەى ئازادیى عێراق لە ساڵى 2003، پتر لە 55 هەزار خێزان فۆڕمی خوَراكیان لە هەولێر، سلێمانی و دهوَكەوە گواستووەتەوە كەركووك و ڕێژەیەكی كەم لەو خەڵكە خۆیان ناونووس كردووە لە بەڕیوەبەرایەتییەكەمان و ژمارەیەكى زۆر لە ماڵباتە ئاوارەكانى كەركووك بەهۆى ناسەقامگیری تەناهى شارەكە و نەبوونی خزمەتگوزاری پێویست بوَ ئاوارە گەڕاوەكان و دوو ئیدارەیی حكوومەتی هەرێم لە سەرەتای پروَسەی ئازادییەوە و بە حزبیكردنی فایلی ئاوارەكان لەلایەن حزبەكانەوە لە شارەكاى ترى هەرێم ماونەتەوە، بەڵام ئەگەر هەموو ئاوارەكان بگەڕێنەوە ڕێژەى كورد زۆر بەرز دەبێتەوە\"".

زیاتر گوتى، بەپێى ئەو ئامارەى ئێمە تۆمارمان كردووە بەپێى فۆڕمى خۆراك ئێستە لە هەولێرەوە 26 هەزار و 412 ماڵبات كە دەكاتە 133 هەزار و 652 كەس، لە سلێمانیەوە 28 هەزار و 674 ماڵبات كە دەكاتە 140 هەزار و 555 كەس و لە دهۆكەوە 224 ماڵبات كە دەكاتە هەزار و 193 كەسن و گەڕاوەكانى وڵاتانی ئێران و ئەوروپا 361 ماڵبات بوونە كە دەكاتە هەزار و 840 كەس كە كۆى ئەو ڕێژەیە لە ماڵباتەكان دەكاتە 55 هەزار و 447 ماڵبات و لە كەسەكانیش دەكاتە 276 هەزار و 47 كەس.

بەرپرسى بەڕێوەبەرایەتیى كەركووكى كوچ و كوچبەرانى هەرێمى كوردستان راى گەیاند \""ئێستە لە كەركووك 33 بنكەى حكوومەتى هەیە كە سەرجەمیان لەو ماڵباتانە پێك هاتوون و خۆیان ناونووس كردووە لامان و حكوومەتیش بڕیارە دەریان بكا لەو شوێنە حكوومەتییانە كە نێزیكە هەزار ماڵبات دەبن لە ئاوارەكان و داوامان كردووە لە حكوومەتى هەرێم و پارێزگەى كەركووك بۆ هەر خێزانێك بڕى 10 ملیون دیناریان پێ بدرێ لەبرى چۆڵكردنى شوێنە حكوومەتییەكان، بەڵام تا ئیسَتە هیچ وەڵامێك نەبووە هەروەها لەو شوێنە حكوومەتیانە هەندێك خەڵكى هەژار هەیە داوامان كردووە بڕى 5 ملیون دیناریان پێ بدرێ\""."
Top