قوباد تاڵەبانى بەیەكجارەكى دەگەڕێتەوە كوردستان

قوباد تاڵەبانى بەیەكجارەكى دەگەڕێتەوە كوردستان
نوێنەرى حكوومەتى هەرێمی كوردستان لە ئەمەریكا راى گەیاند، دواى 12 ساڵ كاركردن سەرقاڵی خۆئامادەكردنە بۆ ئەوەى بەیەكجارەكى بگەڕێتەوە هەولێر و لە نووسینگەى سەرۆك وەزیرانى حكوومەتى هەرێم كار بكا.

قوباد تاڵەبانى كوڕە گەورەكەى جەلال تاڵەبانى سكرتێری یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە دیمانەیەكدا لەگەڵ رۆژنامەى \"كوردیش ریڤیوو\"" گوتى، ئێستە سەرقاڵی ئامادەكاریم بۆ ئەوەى بەیەكجارەكى بگەڕێمەوە كوردستان و لە هاوینی داهاتوودا دەگەڕێمەوە و لە نووسینگەى سەرۆكى حكوومەتى هەرێم لە هەولێر كار دەكەم.

لەبارەى ململانێی نێوان حكوومەتى هەرێم و حكوومەتى ناوەند و هەڵوێستی ئەمەریكا تاڵەبانى كوڕ گوتی، ئەمە ململانێیكی سروشتییە لە نێوان لایەنە سیاسییەكان.

پتر گوتى، وڵاتە یەكگرتووەكانى ئەمەریكا ئێستە بەرپرس نییە لە عێراق چونكە ئەو ولاتە خاوەنى سەروەریی خۆیەتی و دەبێ ململانێكان لە ناوەخۆ بێنە چارسەركردن، دووپاتى كردەوە كە لە ئەمەریكا داوا ناكرێ هەڵوێستی لەو بارەیەوە هەبێ. "
Top