سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق کۆبۆوه
له دیداره‌كه‌دا، دوایین گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی عێراق له‌به‌ر رۆشنایی به‌ره‌و پێشچوونه‌كانی ئێستا و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسیی و داهاتووی وڵات، تاوتوێ كرا و مه‌سعود بارزانی رووناكیی خسته سه‌ر دیداره به‌رده‌وامه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌شداربووی دیداره‌كانی هه‌ولێر و نه‌جه‌ف له‌پێناو ده‌رچوون له‌و ته‌نگژه سیاسییه‌ی كه دووچاری عێراق بۆته‌وه، به ئاراسته‌ی گه‌یاندنی پرۆسه‌ی سیاسی و كاروانی دیموكراتی بۆ كه‌ناری ئارام و پشتگیریی ته‌واوی خۆشی دووپات كرده‌وه بۆ ئه‌و هێزه عێراقیانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ رێگه له دیكتاتۆریه‌ت بگرن.
سه‌رۆکی هه‌رێم ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزانه به‌و دۆخه‌ی ئێستای عێراق رازی بوون ئه‌وا گه‌لی كوردستان ناچار ده‌بێت په‌نا بۆ بژارده‌ی دیکه ببات.
لای خۆیه‌وه کوپله‌ر ئاماده‌یی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی دووپات كرده‌وه بۆ یارمه‌تیدانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی له‌و بارودۆخه ده‌ربازی بێت."