یاسای لێبووردنی گشتی لە هەرێمی كوردستان دیسان رەوانەی سەرۆكایەتیی هەرێم كرایەوە

یاسای لێبووردنی گشتی لە هەرێمی كوردستان دیسان رەوانەی سەرۆكایەتیی هەرێم كرایەوە
راوێژكاری راگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رای گەیاند، سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان یاسای لێبووردنی گشتی لە هەرێمی كوردستان رەوانەی سەرۆكایەتیی هەرێم كردەوە.

تاریق جەوهەر ئەمڕۆ دووشەم بە ئاژانسی (ئاكانیوز)ی راگەیاند، سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان یاسای لێبووردنی گشتی لە هەرێمی كوردستان كە لە رۆژی 4ی ئەم مانگە حوزەیران/یۆنیۆ پەسند كراوە بە نووسراوی 3111/3/4 رەوانەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كرد.

روونی كردەوە، رەوانەكردنی ئەو یاسایە بۆ ئەوەیە بەپێی مادەی 10 بڕگەی دووەم لە یاسای ژمارە 1ی ساڵی 2009 كاری پێویستی بۆ بكرێ.

ئاماژەی دا، رەوانەكردنی یاساكە پاش ئەوە دێ كە یاسای لێبووردنی گشتی بە بڕیاری ژمارە 10ی ساڵی 2012 لەلایەن سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رەت كرایەوە، پاشان لە پەرلەمان چەند دانیشتنێكی تری بۆ كرا تا لە دانیشتنی ژمارە 21ی ئاسایی رۆژی 4ی ئەم مانگە پێداچوونەوەی بۆ كرد و پەسندی كرد.



ئاكانیوز
Top