تۆپخانه‌كانی توركیا ناوچه‌ سنورییه‌كانی هه‌رێم له‌ قه‌زای ئامێدی تۆپباران ده‌كه‌نه‌وه‌

تۆپخانه‌كانی توركیا ناوچه‌ سنورییه‌كانی هه‌رێم له‌ قه‌زای ئامێدی تۆپباران ده‌كه‌نه‌وه‌
جارێكی تر تۆپخانه‌كانی توركیا گونده‌ سنورییه‌كانی هه‌رێمی له‌ سنوری قه‌زای ئامێدی تۆپباران ده‌كه‌نه‌وه‌و زیان به‌ ره‌زو باخی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ ناوچه‌كه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 10-6 تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا ناوچه‌كانی (نێره‌و رێكان) ییان له‌ قه‌زای ئامێدی سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆك تۆپباران كرد، له‌ هه‌مان كاتدا چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگییش به‌ ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕانه‌وه‌.
سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی: تۆپبارانه‌كه‌ جگه‌له‌ زیانی ماددی كه‌ به‌ر ره‌زو باخی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ كه‌وتووه‌، زیانی گیانی به‌دواوه‌ نه‌بووه‌.
Top