وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن لێدوانی رۆژنامەنوسی لە وتەبێژو بەڕێوەبەرایەتیەکانی قەدەغە دەکات
ماوەی چوار ساڵە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی ھەرێم پڕۆژەیەکی بۆ بەیەکەوە بەستنەوەی دام و دەزگاکان و فەرمانگەکانی ھەرێم بە یەکتریەوە داوەتە حکومەتی ھەرێم بەڵام تا ئێستا ئەو داوکاریەی ھەروەک خۆی ماوەتەوەو ھەنگاوی پێویستی نەناوە.
بۆ زانین و بەدواداچونی ئەو دواکەوتنەی پڕۆژەکە، پەیامنێر پەیوەندی بە ئومێد محەمەد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن کرد، ناوبراو وێڕای پشتراستکردنەوەی ھەواڵەکە پێی راگەیاندین کە بە نوسراوی رەسمی وەزیری گواستنەوە ھەموو جۆرە لێدوانێک تا کاتێکی نادیار لە وتەبێژو بەڕێوەبەرانی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن قەدەغە کراوە بۆیە ناتوانم ھۆکارەکانی ئەو دواکەوتنەی پڕۆژەکەت پێبڵێم.
گوتیشی: پێمواتیە ئەو بڕیارە زیان بە ھاوڵاتیان دەگەیەنێـت بەتایبەت لەبەرئەوەی کە لە ھەواڵ و چالاکی و کارەکانی وەزارەتمان کە زۆر گۆڕانکاری و خزمەتگوزاری بۆ ھاوڵاتیان تێدایە بێبەش دەبن.