سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان ئیدانەی تەقینەوەکانی بەغدا دەکات
لە راگەیندراوەکەی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان ھاتووە, بەداخێکی زۆرەوە ئەمڕۆ ھەواڵی زنجیرەیەک تەقینەوەی تیرۆرستیمان لە بەغدا پێگەیشت کە بووە ھۆی گیان لە دەستدان و برینداربوونی دەیەھا کەس .
ئێمە لەسەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان لە پاڵ ھاوخەمیمان بۆ قوربانیانی ئەم کارەساتە و سەرەخۆشیمان بۆ کەسوکاری قوربانیان , ئیدانەی ئەم کارە تیرۆرستیە دەکەین و داواکارین لە خوای گەورەو میھرەبان قوربانیانی ئەم کارەساتە بەبەھەشتی بەرین شاد کات .