سه‌رۆكی كۆمار: بۆ ده‌رچوون له‌وقه‌یرانه‌ی ئێستا پابه‌ندین به‌و رێگه‌چارانه‌ی ده‌ستور دایناوه
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مـڕۆ له هاوینه‌هه‌واری دوكان، سه‌رۆك تاڵه‌بانی پێشوازیكرد له به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و نچێیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له دیدارێكیشدا بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاته‌كان و هه‌وڵه‌كان بۆ به‌دیهێنانی ده‌ستپێشخه‌ری نیشتمانیی كه ده‌بێته فه‌راهه‌مكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی وڵات و كاراكردنی میكانیزمی دیموكراتی ده‌ستوریی، كه به‌هۆیه‌وه پرۆسه‌ی سیاسی ده‌چێته‌سه‌ر رێچكه‌ی ئاسایی خۆی و گوزارشت له ئیراده‌ی لایه‌نه‌كان و پێكهاته‌كان به‌شداربووه‌كانیش ده‌كات.
هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رۆك تاڵه‌بانی چاویكه‌وت به سه‌ركرده‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی راوێژكاری هه‌ولێر، كه پێكهاتبوون له مسته‌فا یه‌عقوبی و وه‌فدی نوێنه‌ری سه‌ماحه‌تی سه‌ید موقته‌دا سه‌در، سه‌ركرده‌كانی ئیئتیلافی ئه‌لعراقیه د. ئه‌یاد عه‌لاوی و ئوسامه نوجێفی و سالح موتڵه‌گ، د. ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی و شیخ سه‌باح ئه‌لساعدی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق.
له دیدارێكدا سه‌رۆك تاڵه‌بانی گوێبیستی پێشنیار‌و بۆچوونه‌كانی ئاماده‌بووان بوو، كه به‌هۆكارێكی دیموكراتییانه‌و له چوارچێوه‌ی ده‌ستوردا دایه قه‌ڵه‌م بۆ ده‌رچوون له قه‌یرانی سیاسی ئه‌مڕۆی عیراق، هه‌روه‌ها ده‌بنه هۆكارێك بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه ئیمزاكراوه‌كان و لێكتێگه‌یشتنی نێوان لایه‌نه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی.
له‌و رووه‌شه‌وه سه‌رۆك تاڵه‌بانی پابه‌ندبوونی خۆی دووپاتكرده‌وه به‌وه‌ی كه ده‌ستور دایناوه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی وڵات‌دا، هه‌روه‌ها هه‌ر رێگه چاره‌یه‌ك كه ده‌بێته گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌كگرتوویی نیشتمانی و كاراكردنی ئه‌و میكانیزمانه‌ی كه ده‌بنه پته‌وكردنی پرۆسه‌ی دیموكراتی و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوان هێزه سیاسییه‌كان تا ئه‌و ئاسته‌ی ركابه‌ری یه‌كتری بكه‌ن بۆ به ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌ركه چاكسازی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كان و كۆتاییهێنان به ناخۆشی و چه‌رمه‌سه‌رییه‌كان.