عیماد ئه‌حمه‌د پێشوازیكرد له‌نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری ژنان
له‌م سه‌ردانه‌دا فرانسیس گه‌ی وه‌كو نوێنه‌ری ئاژانسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری ژنان له‌عیراق خۆی ناساند‌و رونیكرده‌وه كه‌وه‌كو ده‌زگایه‌كی سه‌ر به‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بایه‌خ به‌دۆخی ئافره‌تان و پێگه‌و رۆڵیان ده‌ده‌ن له‌بواره جیاجیاكاندا، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت وێرای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی، ئاماده‌یی حكومه‌تی هه‌رێمیشی بۆ هاریكاری و یارمه‌تی ئه‌و ده‌زگایه نیشاندا، هه‌روا باسی له‌وه‌شكرد كه‌گرنیدان به‌داواكاری و پێگه‌ی ئافره‌تان یه‌كێكه له‌ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی حكومه‌ت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌نجومه‌نێكی تایبه‌ت به‌كاروباری خانمان له‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن دروست كراوه، هاوكات باسی له‌وه‌ش كردئه‌مڕۆ له‌سه‌رجه‌م ئاسته‌كاندا جیاوازیه‌كی زۆر له‌به‌رژوه‌ندی ژنان و ئافره‌تان هه‌ست پێده‌كرێت، جگه له‌وه‌ش له‌بواری دانانی قانون یان هه‌مواركردنیان بۆ زه‌مینه خۆشكردن له‌به‌رده‌م رۆڵ و توانایان و چه‌سپاندنی مافه‌كانیان كاری گرنگ كراوه‌و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا باسی له‌رۆڵی په‌رله‌مانی كوردستان كرد.
له‌ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌پێویستی زانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به‌پێی به‌رنامه‌یه‌ك هاریكاری ئافره‌تانی كوردستان بكات بۆ سود وه‌رگرتن له‌ئه‌زموونی وڵاتانی پێشكه‌وتوو و جێبه‌جێكردنی به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌كوردستاندا، هه‌روا رونیشیكرده‌وه كه‌حكومه‌تی هه‌رێم پێی باشه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان نوسینگه‌ی سه‌ره‌كیان بۆ كاروباری ئافره‌تان له‌كوردستان دابمه‌زرێنن و لێره‌وه ده‌ست به‌كاركردن بكه‌ن بۆ ناوچه‌كانی تری عیراق، چونكه وه‌ك به‌ڕێز عیماد ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی پێدا هه‌رێم ده‌یه‌وێت له‌م بواره‌شدا نمونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بۆ هه‌موو عیراق پێشكه‌ش بكات.
خاتوو فرانسیس سه‌باره‌ت به‌هه‌لومه‌رجی ئافره‌تانی هه‌رێم به‌به‌رارود له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی تری عیراق وتی: ئێمه به‌روونی هه‌ست به‌و جیاوازی و پێشكه‌وتنه ده‌كه‌ین كه‌له‌كوردستان به‌ده‌ست هاتوون، كه‌بێگومان بێ پشتیوانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌سته‌به‌ر نه‌بووه، بۆیه له‌م ره‌وه ئێمه ده‌ست خۆشی له‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین.
هه‌ر له‌م دیداره‌دا سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی هه‌ماهه‌نگی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان گفتوگۆ كرا‌و بۆ بره‌ودانی زیاتر به ژنان و به‌شداریان له كایه جیاوازیه‌كانی ژیانی سیاسی و ئیداریدا.
له‌كۆتایی دیداره‌كه‌دا نوێنه‌ری ئاژانسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری ئافره‌تان و ژنان سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ ئاماده‌یی و هاریكاری و پشتیوانی كاره‌كانیان.