ئەندامێکی لیژنەی ماددەی 140: چواردە هەزار عەرەبە هاوردەکە قەرەبوو نەکرێنەوە، ناگەڕێنەوە

ئەندامێکی لیژنەی ماددەی 140: چواردە هەزار عەرەبە هاوردەکە قەرەبوو نەکرێنەوە، ناگەڕێنەوە
هەزار هاوردەی عه‌ره‌بی دوای تەواوبوونی مامەڵەكانیان به‌پێی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق، قه‌ره‌بوو نه‌کراونەتەوە و داوا لە نووسینگەی ماددەی 140 لە كەركووك دەكەن، بۆ ناوچه‌کانی خۆیان نه‌گه‌ڕێنه‌وه.‌


ئەندامی لیژنەی ماددەی 140 لە كەركووك، محەممەد خەلیل جبوری، بە ئاژاسی پیامنیری راگەیاند: \"لە دوای پرۆسەی ئازادیی عێراقەوە، نزیکەی 14هەزار عەرەبی هاوردە لە شاری كەركووك قەرەبوو نەکراونەتەوە، چونکە لە ساڵی ٢٠١١ـەوە هیچ چەكێكی قەرەبووی هاوردە دابەش نەكراوە و ته‌نیا 200چەكی هاوردە و600چەكی ئاوارەمان پێگەیشتوە.\""

ئەو ئەندامەی لیژنه‌ی مادده‌ی140 گوتیشی: \""قەرەبووی هاوردەکان بەهۆی دووهۆكارەوە، زۆر دوا دەكەوێت. یەكەم بودجەكە بەشی ئەو رێژە زۆرە ناكات، چونكە هاوردەكان 20ملیۆن و ئاوارەكان 10ملیۆنە، هەروەها هۆكارێكی تریش ئەوەیە كە بودجەكە رەوانەی نووسینگەكانی باشوور دەكرێت.\""

جبوری، هه‌روەها گوتی، رۆژانە دەیان عەرەبی هاوردە دەچنە لایان و داوای هەڵوەشاندنەوەی قەربووی ماددەی 140دەكەن. \""پێم وایە گەر رێگایان پێ بدرێت ئەو14هەزار خێزانە به‌ هۆی قه‌ربوونه‌کردنه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌کانی خۆیان ناگەڕ‌ێنه‌وه‌.\"" "
Top