نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی رووسیای فیدراڵ كۆبووه‌وه
له دیدارێكدا كه فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت ئاماده‌بوو، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی رووسیا خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌و سه‌ردانه ده‌رِبری و ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندی مێژوویی نێوان هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و رووسیا كرد، هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌شه‌سه‌ندنێكی خێرادایه و ئاینده‌یه‌كی گه‌ش چاوه‌رێ ئه‌و هه‌رێمه ده‌كات. هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و سه‌ردانه‌مان ده‌رفه‌تێكی له‌باره بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی هه‌رێم بیر‌ورا ئاڵوگۆرِ بكه‌ین له پێناو بونیاتنانی په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و له نێوان هه‌ردوولا.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی شاندی میوانی كرد‌و خۆشحاڵی خۆی نیشاندا كه شاندى رووسیای فیدراڵ له‌سه‌ر ئاستێكی بالاَ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ویستی ئه‌و ولاَته‌یه بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندیه‌كی باش و درێژخایه‌ن له بواره جیاجیاكان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا باس له په‌یوه‌ندی دووقۆڵی و پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كانى سه‌ر گوَرِه‌پانی سیاسی عیراق و دواپێشهاته‌كانی ناوچه‌كه كرا، نێچیرڤان بارزانی گوتی: هه‌رێمی كوردستان مێژوویه‌كى درێژى له په‌یوه‌ندى هه‌یه له‌گه‌ڵ مۆسكۆ، رووسیای فیدراڵ له دوای ساڵی 2003 وه له یه‌كه‌مینی ئه‌و ولاَتانه بوو كه كونسڵگه‌ری گشتی خۆی له هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه، ئه‌ویش پردێكی په‌یوه‌ندی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و رووسیای فیدراڵ .
نیًچیرڤان بارزانى باسی له باردودۆخی هه‌رێمی كوردستان كرد له رووی سه‌قامگیری و ده‌رفه‌تی كار و وه‌به‌رهێنان و گووتی: ئێستا ژینگه‌یه‌كی له‌بار هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی رووسیای فیدراڵ به قه‌باره‌یه‌كی زیاتر بێته هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكى حكومه‌ت هه‌روا گووتی: ئێمه له قوناغی گواستنه‌وه‌داین و به هه‌موو توانایه‌ك هه‌وڵده‌ده‌ین خۆمان رێكبخه‌ین و له‌سه‌ر رێچكه‌یه‌كی گونجاو په‌ره به بواری سیاسی و دیموكراسی و گه‌شه‌پێدانی ولاَت و كه‌رته‌كانى په‌یوه‌ست به په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستى و بارى كۆمه‌لاَیه‌تی بده‌ین.
شاندی بالاَی رووسیا خۆشحاڵی خۆیان نیشاندا به‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م هه‌نگاوی باشی برِیوه‌و پێشكه‌وتنی خێرای له بواره جیاجیاكان بۆ خۆی مسۆگه‌ركرد.
له‌ته‌وه‌ره‌ێكی دیكه دیداره‌كه‌دا باس له پرسی وزه‌و یاسای نه‌وت و غاز‌و یاسای دابه‌شكردنی داهات كرا، له‌م باره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به ده‌ستووری عیراقی فیدراڵ كرده‌وه و گووتی: سیاسه‌تی ئێمه، سیاسه‌تێكی دروسته، چونكه پشت ئه‌ستوورین به ده‌ستووری عیراق و مه‌به‌ستیشمان به‌كارهێنانی سامانی ولاَته بۆ خۆشگوزه‌رانی هاولاَتیان و ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ ولاَت.
له‌به‌رامبه‌ردا شاندی میوان ده‌ست خۆشیان له سه‌ركه‌وتنه‌كانی هه‌رێم و شێواز و سیسته‌م و كاری هه‌رێم كرد و سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیان به ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتوو وه‌سف كرد، هه‌روه‌ها ره‌وش و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان و سیاسه‌تی كرانه‌وه‌ی هه‌رێم به‌رووی جیهان مایه‌ی سه‌رسامی شاندی میوان بوو .
نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی رووسیا ویستی ولاَته‌كه‌ی نیشاندا بۆ بونیاتنانی په‌یوه‌ندیه‌كی پێشكه‌وتوو له‌بواری سیاسی و ئابووری و چالاكی بازرگانی و وبه‌رهێنان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.
له كوتایی دیداره‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی گووتی: هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌رێمێكی فیدراڵ و ناوچه‌یه‌كی ئارام له عیراق ده‌رگای كراوه‌یه بۆ وه‌به‌رهێنان و چالاكی بازرگانی له پێناو گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌رێمی كوردستان و سوود و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا، بۆیه پشتیوانی له بوونی كۆمپانیاكانی رووسیای فیدراڵ ده‌كه‌ین و خۆشحاڵین به‌شداری كارا بكه‌ن له بواره جیاجیاكان دا.