ستافی كابینه‌ی 7 سوێندی یاساییان خوارد
سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای له نێچیرڤان بارزانی كرد ناوی وه‌زیره‌كانی پیشكش بكا، پاش خوێندنه‌وه‌ی ناوی وه‌زیره‌كان له لایه‌ن بارزانیه‌وه خوێندرایه‌وه، پاشان سه‌رۆكی په‌رله‌مان یه‌كه به یه‌كه‌ی كاندیده‌كانی خسته ده‌نگدانه‌وه و سه‌رجه‌میان به كۆی ده‌نگ متمانه‌یان پێ به‌خشرا.
دواتر سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای له سه‌رۆك وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی كرد بۆ ئه‌وه‌ی سوێندیی یاسایی بخۆن، پاشان سوێندی یاساییان خوارد، له خاڵێكی تری به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان ناوی یه‌كه یه‌كه‌ی وه‌زیره‌كانی خوێنده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سوێندی یاسایی بخۆن و ئه‌وانیش سوێندنیان خوارد.
سوێنده‌كه بریتی بوو له، به ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان من (........) به خوای مه‌زن سوێند ده‌خۆم كه به دڵسۆزیه‌وه پارێزگاری له یه‌كێتی گه‌ل و خاكی كوردستانی عێراق بكه‌م رێز له یاسا بگرم و به ته‌واوی چاودێری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌ڵ بكه‌م.