دوو سەربازی ئیسرائیلی لە باشووری غەززە کوژران

دوو سەربازی ئیسرائیلی لە باشووری غەززە کوژران

 

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: کە ٢ سەربازی ئەم وڵاتە لە باشووری کەرتی غەززە کوژراون.

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا ڕایگەیاند: کە ٢ سەربازی ئەم وڵاتە لە باشووری غەززە کوژراون و ٤ سەربازی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.

ژمارەی ئەو سەربازانەی ئیسرائیل کە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە لە کەرتی غەززە کوژراون، گەیشتە ٦٣٠ سەرباز. ٢٨٢ لەو سەربازانە لە کاتی ئۆپەراسیۆنە زەمینییەکاندا کوژراون.

دوێنێ کەتیبەکانی عیزەدین قەسام ڕایگەیاند، کە پێنج سەربازی ئیسرائیلی لە ڕۆژهەڵاتی شاری ڕەفع کە دەکەوێتە باشووری کەرتی غەززە کوژراون.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top