زیادکردنی جوڵەی گەشتیاری لە نێوان تورکیا و میسر

زیادکردنی جوڵەی گەشتیاری لە نێوان تورکیا و میسر

 

جوڵەی گەشتیاری لە نێوان تورکیا و میسر بە ئاسانکاری بۆ وەرگرتنی ڤیزا بۆ هاووڵاتیانی تورکیا زیادی کرد.

دوابەدوای ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و میسر، چالاکییە گەشتیارییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیش چالاکن. بە ئاسانکاری بۆ وەرگرتنی ڤیزەی میسری بۆ هاووڵاتیانی تورکیا، ژمارەی گەشتیارانی بیانی لە میسریش زیادی کردووە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئەنادۆڵ، عەمرو ئەلقازی، بەرپرسی جێبەجێکاری ڕێکخراوی گەشتیاری میسر ڕایگەیاند: لە ٤ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا میوانداری نزیکەی ٨٠ هەزار گەشتیاری تورکمان کرد.

پێشبینی دەکەین تا کۆتایی ئەمساڵ ٢٥٠ هەزار گەشتیاری تورکیا سەردانی میسر بکەن.

ئەلقازی ئاماژەی بەوەدا کە ئەوانیش بەرنامەی هاندانیان هەیە بۆ گەشتیاران لە بواری گواستنەوەی ئاسمانیدا، هەروەها گوتی: بەم بەرنامانە بەشێک لە تێچووی هەر هێڵێکی فڕۆکەوانی کە گەشت بۆ میسر دەکات، دابین دەکەین. بەم شێوەیە گەشتیاران ئاسانتر و هەرزانتر بۆ هاتنە ناو میسرسەفەر دەكەن.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top