عه‌بدولحه‌كیم به‌شار: ده‌بێ كورد به‌شدارییه‌كی كارای له‌ پرۆسه‌ی سیاسیی سووریا هه‌بێت

عه‌بدولحه‌كیم به‌شار: ده‌بێ كورد به‌شدارییه‌كی كارای له‌ پرۆسه‌ی سیاسیی سووریا هه‌بێت
سه‌رۆكی ئەنجوومەنى نیشتمانیى كورد لە سووریا رایگیه‌اند، نیگەرانین له‌وه‌ی ئەنجوومەنى نیشتمانیى سووریا \"یەكلایەنە\"" هەنگاو دەنێت و هەر لە ئێستەشەوە نەتەوەكانى ترى سووریاى پشت گوێ خستووه‌.


عه‌بدولحەكیم بەشار له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، راگەیاند \""دواى سەرهەڵدانى شۆڕشی سووریا نەتەوەى كورد وەك نەتەوەى عەرەب بەشدارى لەو شۆڕشەدا كردووە و قوربانیشی بۆ داوە، بەڵام كاتێك ئەنجوومەنى نیشتمانى ڵێك هێنرا، كورد بەشدار نەكرا، بۆیە ئەنجوومەنى نیشتمانیى كورد لە سووریا هاتە دامەزراندن بۆ ئەوەى سەرڵەرشتیى شۆڕشی سووریا بكا\"".

هه‌روه‌ها وتی: سووریای پاش رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د به‌ بێ به‌شداریی كارای كورد له‌ پرۆسه‌ی سیاسیی و برِیاردان سه‌قامگیر نابێت.

روونیشیكرده‌وه‌ \""ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی سووریا یەكلانە بڕیار دەدا، كوردانى سووریا لە كۆنگرەكانى تونس و قاهیرە و ئیستەنبووڵ لەبارەى سووریا نوێنەریان نەبووە، چونكە هیچ بانگێهشتنامەیەك بۆ ئەنجوومەنى نیشتمانیى كورد لە سووریا نەهاتووە\"".

ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا \""بەهۆی ئەوەى تا ئێستە نەتەوە ناعەرەبەكانى ترى وەك ئاشوورى و كلدان و ئیسماعیلییەكان دڵنیا نین لە مافەكانى داهاتوویان، بۆیە بەشدارییان لە شۆڕشی سووریا نەكردووە\""."
Top