پێنج شەممە کابینەی نوێ دەنگی لەسەر دەدرێت

پێنج شەممە کابینەی نوێ دەنگی لەسەر دەدرێت
رۆژی پێنج شەممە کابینەی نوێ حکومەت دەنگی لەسەر دەدرێت و نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندووە \"ئامادەنین لەسەر هەڵەی وەزیرێک حکومەت لە کەدار بکەین\"".

مالپه‌ری روداوو له‌سه‌ر زاری سۆزران خاڵە شەهاب، سەرۆکی لیستی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان بلاوی كرده‌وه‌ \""ئەمڕۆ لیستی کوردستانی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی و عیماد ئەحمەد راسپێردراوان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبۆوە، بەمەبەستی تاوتوێکردنی کارنامەی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان\"".

سەرۆکی لیستی کوردستانی گوتی \""بۆ بەدەستهێنانی متمانە بە کابینەی نوێ، بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 5/4/2012 کابینەکە پێشکەش بە پەرلەمانی کوردستان بکرێت\"".

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست رووداو کەوتوون، دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستان کاژێر 4ی ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە بەڕێوەدەچێت.

سۆزران خاڵە شەهاب، ئاماژەی بەوەشکرد لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندووە \""ئامادەنین لەسەر هەڵەی وەزیرێک، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکەدار بکەین\"". ."
Top