له‌ ئه‌مه‌ریكا سه‌رۆك بارزانى ئاماده‌یی نیشاندانى یه‌كه‌م فلیمى كوردى ده‌بیت

له‌ ئه‌مه‌ریكا سه‌رۆك بارزانى ئاماده‌یی نیشاندانى یه‌كه‌م فلیمى كوردى ده‌بیت
تەنیا چەند رۆژ بەر لە ١٤ ی ئاڵریل ساڵرۆژی ئەنفال ، رۆژی ٥ ی ئاڵریلی ٢٠١٢ بۆ یەکەم جار لە مێژوو دا لە کۆنگرێسی ئەمریکا بەرهەمێکی دێکۆمێنتاری کوردی بە ناوی \" هەموو دایکانی من\"" بڵاو دەبێتەوە. دێکۆمێنتی هەموو دایکانی من لە دەرهێنانی زەهاوی سنجاوی و ئیبراهیم سەعیدی باس لە ئەنفالی کورد لە ساڵانی دەسەڵاتی رژێمی بەعس دەکا و ژیانی ئێستای قوربانیانی ئەنفال دەخاتە ڕوو.

بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک کۆنگرێسمەن و سێناتۆری ئەمریکی و نوێنەری دەزگاکانی ڕاگەیاندن ، لە ئاهەنگی بڵاوکردنەوەی یەکەم فیلمی کوردی لە کۆنگرێسی ئەمریکا بەشداریی دەکەن. لەو ئاهەنگەدا کۆنگرێسمەن جیمز مۆران و سەرۆک بارزانی وتەیەکی کورت سەبارەت بە ئەنفال و گرینگی دۆستایەتی کورد و ئەمریکا ڵێشکەش دەکەن.

بەرێوەبەری بەرنامەی بڵاوکردنەوەی ئەو فیلمە دێکۆمێنتیە ناوەندی کوردی بۆکولتوور و تێگەیشتنی هاوچه‌رخ (سەنتەری کورد) لە واشنگتۆنە کە ڕێکخراوێکی سەربەخۆی کوردەکانی نیشتەجێی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە. سەنتەری کورد لە واشنگتون تێدەکۆشێ جیا لە ناساندنی کەلتووری کوردی بە ناوەندەکانی بڕیاردەری ئەمریکی ، دۆستایەتی نێوان کورد و وڵایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا خۆش بکا."
Top