جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم سوێندی یاسایی خوارد
له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌رسه‌لان باییز، سه‌عات 2ی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ئاماده‌بوو و سوێندی یاسایی خوارد.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی فه‌رمانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ستنیشانكردنی كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی وه‌ك جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم، ده‌ستی پێكرد و پاشان به تێكڕای ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، به بێ به‌شداریی نوێنه‌رانی ئۆپۆزسیۆن، كاندیدی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆك، متمانه‌ی پێدرا.
دوابه‌دوای سوێندخواردن، كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی وه‌ك جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له گوتارێكدا پشتیوانیی خۆی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه و ته‌ئكیدی له مافی چاره‌ی خۆنووسینی گه‌لی كوردستان كرده‌وه و به‌ڵێنیدا كار بۆ پاراستن و په‌ره‌پێدانی ئازادی و دیموكراسی له كوردستان بكات و له پێناو باشتر كردنی ژیانی كه‌س‌وكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و هه‌موو خه‌ڵكی كوردستاندا هه‌وڵ بدات.